بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٩ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:

– ژنێکی ئیسلەندی، ڕێک بەر لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ١٠٣ ساڵیدا، لە دەست کۆڕۆنا دەرباز بوو.

– بەڕێوەبەریی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا تاقیکاریی فازی ٢ی پێکوتەی کۆرۆناڤایرۆسی کۆمپانیی ئەمریکایی **مۆدێرنا**ی پەسەند کرد. ئەم پێکوتەیە کە بەناوی mRNA-1273 ناسراوە لەسەر ٦٠٠ کەس تاقی دەکرێتەوە.

– زانستوانان، بۆ یەکەم جار، بەکەڵکوەرگرتن لە ئامێرێکی دەستکاریکراوی تایبەت بە دیالیز، نەخۆشێکی کۆرۆناییان چارەسەر کرد. لە پرۆسەی دیالیزدا خوێنی نەخۆش دەگرن و دوای پاڵاوتن دەینێرنەوە نێو لەش. لەم دیالیزە دەستکاریکراوەدا، خڕۆکەی سپیی خوێنی تووشبوو بڕێک گۆڕانکاری بەسەردا دێنن و بۆ چارەسەریی هەوکردن دەنێردرێتەوە نێو جەستە.

– شلکردنەوەی خوێن دەتوانێت شانسی زیندوومانەوەی تووشبووانی کۆرۆنا بەرز بکاتەوە. دەرمانی دژەکڵۆ دەتوانێت خوێن شل بکاتەوە و بەر بە کڵۆبەستنی خوێن بگرێت.

– کەمبوونی ڤایتامین دی، پێوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ ڕێژەی تووشبووان و مردووان. ئەم زانیارییە دوای پێداچوونەوە بەسەر داتای ٢٠ وڵاتدا دەرکەوتووە.

– زانستوانان ئامێڕێکی تێستی کۆرۆنایان دروست کردووە کە هەموو کەسێک لە ماڵەوە بتوانێت خۆی تێست بکات کە ئایا تووشی کۆرۆنا بووە یان نا. کارپێکردن بەم ئامێرە وەکوو تێستی دووگیانی ئاسانە و تێچووەکەی ژێر ١٠ دۆلارە و لە یەک سەعاتدا وەڵامی تێستەکە دەردەکەوێت.

– تێستێکی نوێی کۆرۆنا لە کەمتر لە یەک خولەکدا وەڵام دەداتەوە. بەڕێوەبەریی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا، ئیجازەی کەڵکوەرگرتنی ناچاریی ئەم شێوازەی دەرکرد. لە شێوازەدا، یەک ملوکول دەنێردرێتە ناو نموونەی وەرگیراو لە نەخۆش. ئەو ملوکولە ئەگەر ڤایرۆسی کرۆنا بدۆزێتەوە، سیگناڵێک دەنێرێت کە دەکرێت ئەو سیگناڵە بە ئامێری تایبەت دەربکەوێت. ئەم تێستە لەسەر بنەمان تەکنۆلۆژیی **کریسپر** کار دەکات.

– بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووان لە ٣ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس تێپەڕی. هەروەها بەداخەوە ژمارەی مردووانیش لە ٢٧٠ هەزار کەس تێپەڕ بوو!

وشەکان:
خڕۆکەی سپی white blood cell
دیالیز Dialysis
هەوکردن inflammation
کڵۆ clot
دژەکڵۆ anticoagulant
شلکەرەوەی خوێن blood thinner
کریسپر CRISPR
پێکوتە Vaccine
بەڕێوەبەریی خۆراک و دەرمان FDA

سەرچاوەکان
– Vaccine: https://bit.ly/3fwbUxu
– Dialysis: https://bit.ly/3duNMJJ
– Blood Thinners: https://bit.ly/2WBemKr
– Vitamin D: https://bit.ly/3bejEAM
– STOPCovid: https://bit.ly/3drtEIK
– CRISPR Test: https://bit.ly/2YJBIjZ
– Woman Recovers: https://bit.ly/3bb3dVV
– Worldwide: https://bit.ly/2A6H923
– Hashem Al-Ghaili: fb.com/ScienceNaturePage
#کورتەیکۆرۆنا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button