بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢٠ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:

– ژمارەی تووشبووانی تێستکراوی کۆرۆنا لە ٤ ملیۆن کەس تێپەڕی. ئایا دەتوانن بخەمڵێنن کە ئەمساڵ چەند نەفەر تووش دەبێت؟

– بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوت کە ھەموو ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنا بوونە، دژەتەنی کۆرۆنایان لە جەستەدا دروست دەبێت. ئەمە ھەواڵێکی خۆشی تر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا کە چاک بوونەتەوە.

– دەرمانی ھیدرۆکسیکلۆرۆکوین، دوای تاقیکردنەوە لەسەر ١٤٠٠ کەس، ئەنجانی ئەرێنی لەسەر نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ نەبوو. ئەمە جاری چەندوومە کە ئەم دەرمانە لە تاقیکرنەوەکاندا ناسەرکەوتوو دەبێت. ئەم دەرمانە سەرەتا ھەرایەکی زۆری نایەوە دوای ئەوەی کە تڕامپ بە دەرمانی مێژووساز ناوی هێنا.

– کۆمپانیی گووگڵ دەڵێت کە زۆرینەی زۆری کارمەندەکانی تا ساڵی ۲۰۲۱ لە ماڵەوە کاری بۆ دەکەن. ئایا تۆ دەتوانیت لە ماڵەوە کارەکانت بەڕێوە بەریت؟

– بەڕێوەبەریی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، تێستێکی کۆرۆنای پەسەند کرد کە کەسەکان دەتوانن خۆیان لیکی خۆیان ھەڵگرن و بینێرن بۆ تاقیگەکان و چاوەڕێی وەڵام بن.

– ئەنستیتۆی نەتەوەیی تەندروستیی ئەمریکا، تاقیکردنەوەی دەرمانی تێکەڵکراوی “ڕێمدێزیڤیر” و دەرمانی دژەھەوکردنی “باریسیتنیب” دەست پێ دەکات.

وشەکان:
Remdesivir
Hydroxychloroquine
Baricitinib
NIH ئەنستیتۆی نەتەوەیی تەندروستی
Anti-inflammation دژەھەوکردن

سەرچاوەکان
– Saliva test: https://bit.ly/2Whgfx9
– Remdesivir: https://bit.ly/2LdKleI
– Antibodies: https://bit.ly/2yERbai
– Hydroxychloroquine: https://bit.ly/2SLQcfc
– Google: https://bit.ly/35PjyP9
– Worldwide: https://bit.ly/2A6H923

#کورتەیکۆرۆنا #کۆرۆنا

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button