بابەتتەندروستی

پەیوەندیی پیسبوونی هەوا و مردن بە هۆی کۆرۆناوە

پەیوەندیی پیسبوونی هەوا و مردن بە هۆی کۆرۆناوە:
هەوای پیس دەتوانێت مردن بە هۆی کۆرۆناوە زیاتر بکات. کاریگەریی پیسبوونی هەوا لەسەر کەسانی خاوەن نەخۆشیی تایبەت وەکوو نەخۆشیی دڵ و سی و هتد زیاترە.
بە تەنۆلکەگەلی نێو هەوا کە قەبارەیان کەمتر لە ۲.٥ مایکرۆمێترە PM2.5 دەڵێن کە دەتوانن بچنە نێو سییەکانەوە و لە ڕێگەی خوێنەوە زۆرتر لە نێو لەشدا بڵاو ببنەوە و ببنە هۆی نەخۆشیگەلی سی و دڵ.
ڕێژەی مردن له کۆرۆنا ڤایرۆس لە چین، بە نیسبەت کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیگەلی دڵ نۆ بەرابەر و لە کەسانی تووشبوو بە شەکرە، شەش بەرابەری کەسانی دیکە بووە کە ئەم نەخۆشینانەیان نەبوو.
ئەم تەنۆلکەگەلە له لایەکی دیکەیشەوە کە دەتوانن ببن بە هۆی بڵاووبوونەوە و زیندووبوونەوەی زۆرتری کۆرۆنا لە نێو هەوادا، سەرنجڕاکێشن.
توێژینەوەیەکی دیکەش دەری دەخا کە بوونی زۆری NO2 لە نێو هەوادا دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی زۆرتری خەڵکی تووشبوو بە کۆرۆنا ڤایرۆس. لەم تویژینەوەدا توێژەر لەسەر ٦٦ ناوچە لە ئیسپانیا، ئیتالیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا بە کەڵک‌وەرگرتن له نەخشەی بڵاوبوونەی NO2 لێکۆڵینەوەی کردوە، بەرەنجامەکان نیشانی دا کە ۷٨ لەسەد له مردنەکان لە باکووری ئیتالیا و ئیسپانیای ناوەڕاستدا بوون.
بەدڵنیاییەوە لەسەر پێوەندیی نێوان پیس بوونی هەوا و مردن بە کۆرۆناوە توێژینەوەی زۆرتر پێویسته، بەڵام ئەو شتە کە سوورە ئەوەیە کە بەدڵنیاییەوە دەبێ ڕادەی پیسبوونی هەوا لە تەنۆلکەگەلی مایکرۆمێتری و گازە گوڵخانەییەکان کەم بێتەوه.

Particulate Matter (PM):

تەنۆلکەگەلی بە قەبارەی ۱ تا ۱۰ مایکرۆمێتری نێو هەوا (هوورکی قەتیس)

 

ئامادەکردن: هانا جاری

سەرچاوەکان:

https://p.dw.com/p/3aHqY

http://feedproxy.google.com/~r/sciencealert-latestnews/~3/3SKhw3PkJbE/two-new-studies-provides-evidence-that-air-pollution-is-increasing-risk-of-death-from-coronavirus

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button