بابەتگەردوونناسی

هەڵدانی SpaceX و NASA بە هۆی زریانی فلۆریدا، کە بۆ ۳۰ی مانگی مەی دوا خرابوو، سەرکەوتووانە بەرەو وێستگەی نێونەتەوەیی وەڕێکەوت.

هەڵدانی SpaceX و NASA بە هۆی زریانی فلۆریدا، کە بۆ ۳۰ی مانگی مەی دوا خرابوو، سەرکەوتووانە بەرەو وێستگەی نێونەتەوەیی وەڕێکەوت.

هاویشتنی SpaceX کە بڕیار وابوو کەشوانەکان بەرێت بۆ وێستگەی نێونەتەوەیی فەزایی و بە هۆی کەشوهەوای نالەباری کەناراوەکانی ئاتلانتیک لە فلۆریدا پەک خرابوو، لە ڕێکەوتی 30ی مەی بەرەو وێستگەی نێونەتەوەیی وەڕێکەوت.
کەشتیی ئاسمانی Crew Dragon کە هەشت بزوێنەری سووپەرفارکۆی هەیە، دەتوانێت لەکاتی پێویستدا ئەو کەپسوولانەی کە تێک دەچن لە ڕۆکێتەکە دوور بخاتەوە.
ئەگەر ئەم کارە سەر بگرێت، لە پاش کۆتاییهاتنی پرۆگرامی فەزایی شاتێل لە ساڵی ۲۰۱۱ لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، ئەوە یەکەم جارە ئەرکی ناردنی کەشوانان وەگەڕ بخرێتەوە.
باب بەهنکێن و داگ هوولیی کەشوان، لەگەڵ ناردنی ڕۆکێتی SpaseX Falcon 9 لە بنکەی فەزایی کێنێدیی ناسا لە فلۆریدا، لە کەپسوولی Space Crew Dragon جێگیر دەبن کە ئەمە یەکەم جارە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتیی ئەمریکی، مرۆڤ لە سەر کەشتیی ئاسمانی و ڕۆکێتەوە بنێرێت بۆ فەزا.
وێستگەی نێونەتەوەیی فەزایی نزیکەی ۹۰ خولەک جارێک لە دەوری خولگەی زەویدا دەسووڕێتەوە، هەر بۆیە دەبێت بە وردی کاتی ناردنی Crew Dragon دیاری بکرێت تاکوو بەرەوڕووی وێستگەی فەزایی ببێتەوە.
بریکارەکانی کەرتی تایبەتیی ڕێکخراوەی ناسا لە درێژەی مێژووی کەشوانیدا، ڕۆکێت و کەشتیی ئاسمانییان دروست کردووە. بەڵام ئێستا هەر کڕیارێک دەتوانێت بۆ یەک جاریش بێ، هاویشتنی Falcon 9 بکڕێت، ئەوەش بەو هۆکارەیە کە spaceX بە جۆرێک دیزاینی کردووە کە تا ڕادەیەک بکرێت کەڵکی دووبارەی لێ وەربگیرێتەوە و تێچووی فڕین کەم بکاتەوە.
لە مارسی ۲۰۱۷دا، ئەم کۆمپانیایە لە بزوێنەری قۆناغی یەکەم کە پێشتر بۆ فەزا فڕی بوو و بە مەبەستی ناردنی سەتەلایتی پەیوەندی بۆ خولگەی زەوی، کەڵکی لێ وەرگیرابوو، کە ئەمە خاڵی وەرچەرخانی مێژووی پیشەسازیی کەشتیی ئاسمانییە.
کەشتیی ئاسمانی Crew Dragon کە ئەرکی Demo_2ی پێ سپێردراوە یەکەمین کەشتیی ئاسمانیی ئەم کۆمپانیایەیە کە بۆ گواستنەوەی مرۆڤ دیزاین کراوە. ئەگەر سەرکەوتوو بێت، فڕینی تایبەتیی شارۆمەندان بۆ خولگەی زەوی یەکەم هەنگاو و یەکەم دەرفەت دەبێت کە SpaceX هیوادارە لە چەند ساڵی داهاتوودا بتوانێت ئەم کارە ئەنجام بدات.
قۆناغی دواتری ئەم پرۆژەیە، زیادکردنی ئەمریکییەکان و لە ڕاستیدا مرۆڤەکان دەبێت لە تاقیگەدا. ئەم کەشتییە فەزاییە، ١٩ کاتژمێری پێدەچێت کە بگاتە وێستگەی نێونەتەوەیی.

ئامادە کردن: سروە ئەمین‌ساڵەحی

https://www.nationalgeographic.com/science/2020/05/spacex-nasa-crew-dragon-launch-delayed-due-to-florida-storms/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button