بابەتتەندروستی

گەشەکردنی موو و نینۆکەکانی مرۆڤ پاش مردنی بەردەوام دەبێت؟

گەشەکردنی موو و نینۆکەکانی مرۆڤ پاش مردنی بەردەوام دەبێت؟

بەکورتی نەخێر.

پاش مردنی مرۆڤ، جەستە وشک دەبێتەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی کرژبوونەوەی پێست، دوا بە دوای ئەم ڕووداوەش نینۆکەکان و مووی لەش زەق و بەرچاو دەبن بۆیە وا دەردەکەوێت کە گەشەکردنی موو و نینۆک پاش مردنیش بەردەوام دەبێت.

نینۆکەکان لە ڕۆژێکدا بەڕادەی ٠.١ میلیمەتر درێژ دەبنەوە و بۆ گەشەکردن پێویستیان بە گلووکەوس هەیە.

گلووکەوس شەکرێکی سادەیە کە هێز دەداتە مرۆڤ.
پاش مردنی مرۆڤ گلووکەوس دروست نابێت بۆیە خانەکانی پێست و خانەکانی موو و نینۆک خانەی نوێ دروست ناکەن و درێژ نابنەوە.

جگە لەوە بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ۲۰۰۷دا لە ژۆرناڵی ″THE BMJ″ بڵاو بووەوە، ڕێکخستنێکی ئاڵۆزی هۆرمۆنی، گەشەکردنی موو و نینۆک کۆنتڕۆڵ دەکات کە پاش مردنی مرۆڤ وەها ڕێکخستنێک ڕوو نادات.

glucose(C6H12O6): گلووکەوس

هێمن موحەممەدیان

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/32174-do-hair-and-nails-keep-growing-after-death.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button