گۆڤاری هۆژین – ژمارە ٣

گۆڤاری هۆژین – ژمارە سێ

لەم ژمارەیەدا

بە پێڕەوکەبوونی گۆڤاری هۆژین و لە ژمارەی سێیەمدا توانیمان بە شێوەیەکی باشتر ئەو گەڵاڵەی دامانڕشتبوو بیهێنینە دی. یەکێک لەو بەرنامانە ئەوە بوو کە لە نێوان سێ بواری گشتیی زیندەوەرناسی و پزیشکی، زانستە بنەماییەکان و ئەندازیاریدا هاوسەنگی بپارێزین. لەم ژمارەیەدا و بە درێژەدانی ئەم ڕوانگەیە لە ژمارەکانی داهاتوودا، هاوسەنگییەک لە نێوان ئەو سێ بوارەدا ڕادەگرین.

بواری زیندەوەرناسی و پزیشکی بە وتارێک لەسەر “کڕێژەبەرد”ەکان دەست پێدەکات کە باس لە پێکهاتە، جۆرەکان و کەڵکەکانی کڕێژەبەرد دەکات. کڕێژەبەردەکان وەک زۆر زیندەوەری دیکە ڕەنگە ئەوەندە سەرنجی ئێمەیان ڕانەکێشابێت، بەڵام ئەگەر بێت و گرینگیی کڕێژەبەردەکان لە خاوێنیی هەوا و هەناسەكێشانی خۆمان بزانین بە دڵنیاییەوە هەڵسوکەوتمان بەرامبەریان زۆر دەگۆڕێت. “بووژاندنەوەی دڵ” وەک پێداویستییەکی بنەمایی بۆ هەر کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو بایەخێکی زۆری هەیە. مێژینەی بووژاندنەوەی دڵ و شێوازە جیاجیاکانی لە کۆنەوە تا ئێستا لەم ژمارەیەدا باس کراوە. زۆر بیرمەند مرۆڤ بە بوونەوەرێک وەسف دەکەن کە بە کۆمەڵێک خوو ڕادێت و پێیان وایە مرۆڤ واتە خووەکانی! زانایان پەردە لەسەر بنەما فیزیولۆژیکییەکانی خووەکانی مرۆڤ و هەروەها چۆنیەتیی گۆڕینیان هەڵدەدەنەوە، لە بابەتی “مێشک چۆن خوو دروست دەکات و چۆن لەناوی دەبات!” ئەم بابەتە شی کراوەتەوە. نەخۆشیی “بێ ئیشتیایی دەماری” بابەتێکی تری ئەم بەشەیە و هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە، چارەسەر و نیشانەکانی بە وردی شی کراونەتەوە.

لە بەشی وتووێژدا، وتووێژێکی تێر و تەسەل لەگەڵ پڕۆفیسۆر حەسەن بێورانی لەسەر ژیان و توێژینەوەکانی دەخوێننەوە. خوێندنەوە لەسەر دەستکەوتە بەنرخەکانی پڕۆفیسۆر بێوارانی بۆ هەموو هۆگرێکی زانست لە خوێندکارانی قوتابخانەکانەوە بگرە تا مامۆستایانی زانکۆ زۆر خاڵی جێی سەرنجی تێدایە.

بەشی زانستە بنەماییەکان بە وتارێکی بیرکاری لەژێر ناوی”هەرێمی ناکۆتا” دەست پێدەکات. لەم وتارەدا سەرەتا تێڕوانینە فەلسەفی و ئاینییەکان و دواتر ڕوونکارییەکان لەسەر ئەم چەمکە لە بیرکاریی مۆدێڕندا باس کراون. لە درێژەدا و لە وتاری “چاوەکانی مرۆڤ” باس لە هەموو ئەو ئامێرانە کراوە کە بۆ بینین لە قەبارەی تەنۆلکەکان تا گەلەستێرەکان ساز کراون یان ئێستا زانستمەندان توێژینەوەیان لەسەر دەکەن. بابەتێکی تری گرینگ لە بەشی زانستە بنەماییەکان شیکاریی ڕێژەیی ئاینشتاینە و ئەو گۆڕانکارییەی ئەم بیردۆزەیە لەسەر چەمکەکانی بارستا، کات، شوێن و وزەی کێشکردن سازی کردووە.

بەشی ئەندازیاری و تەکنۆلۆژی بە ناساندنی “ڕایەڵەی نەرمامێر-تەوەر” دەست پێدەکات. لەم وتارەدا جیاوازیی مێعماریی ڕایەڵەی نەرمامێر-تەوەر لەگەڵ ڕایەڵە نەریتییەکان شی کراوەتەوە. لە درێژەدا “مێژووی مۆتۆڕی سووتانی ناوەکی” وەک نوێکارییەکی دیکەی گۆڤارەکەمان بە شێوەی وێنەزانیاری پێشکەش کراوە. پاشان باس لە “هۆلۆگرام” کراوە و چۆنیەتیی سازکردنی ئەم وێنە ٣-ڕەهەندییانە شی کراوەتەوە. لە کۆتایی بەشی ئەندازیاریدا باس لە “شاری شاد” کراوە و پێوەرەکانی خراونەتە ڕوو.

بەشی پرسیار و وەڵام بەشێکی نوێیە کە هەرجارە و پرسیارێکی زانستیی خوێنەران لەم بەشەدا وەڵام دەدرێتەوە. خوێنەرانمان دەتوانن لەگەڵمان لە پەیوەندیدا بن و پرسیارەکانیان بنێرن بۆمان.

لە کۆتاییدا سپاسی هەموو نووسەران، داڕێژەر، هەڵەگران و سەرجەم پاڵپشتانی گۆڤاری هۆژین دەکەین بۆ ماندووبوونی بێوچانیان بەم بەرهەمەوە.

سەرنووسەر

موحەممەد موحەممەد ئەمینی

editor@hojan.org

بابەت نووسەر
سەروتار موحەممەد موحەممەدئەمینی

زیندەوەرناسی و پزیشکی

کە من لێرەم بە بێخەمی هەناسەکەت هەڵبکێشە سۆنیا خەتیبی
بووژاندنەوەی دڵ و سییەکان؛ ڕێگەیەک بۆ رزگارکردنی خۆشەویستەکانتان!  نەسیبە بارانی
مێشک چۆن خوو دروست دەکات و چۆن لە ناوی دەبات؟  محەممەد ساوجبڵاخی
چەکی میکرۆبی سۆرەییا ئەحمەدی
وێنەی میکرۆسکۆپیک، تۆلی چوارڕۆژەی ماسیی زێبرا سۆرەییا ئەحمەدی
بێئیشتیایی دەماری، هۆکارەکان، نیشانەکان، دەرمان ڕەحمان بەنوورە
 تەندروستیی سییەکان پاش وازهێنان لە جگەرەکێشان  شیوا سادقپوور
 وتووێژ لەگەڵ پڕۆفیسۆر بێورانی  ئەهوەند جەلالی

زانست

ھەرێمی ناکۆتا دوکتور حوسێن جەوهەری
چاوەکانی مرۆڤ سولەیمان مەعرووفی
دوانزە زانیاریی پەیوەندیدار بە ڕێژەیی زۆرار ئەحمەدی ـ سولەیمان مەعرووفی
ئۆکتان فاڕووق ئەحمەدی

ئەندازیاری و تەکنۆلۆژی

زریانی ڕایەڵەی نەرمامێر تەوەر مەھدی سەربازی
فێربوونی ماشین ئاڵۆزترین بیرەکانی مرۆڤ دەخوێنێتەوە موحەممەد موحەممەد ئەمینی
مێژووی موتۆڕی سووتانی ژوورەکی ئەمیر پەڕغازە
داهێنانی داپۆشەرێکی سێڕامیکیی نوێ بۆ فڕینی فڕۆکەکان به‌ خێرایی سەروو-دەنگ ڕێزان موحەممەدی

کەمبوونەوەی ژمارەی گەشتیارانی گەشتە ئاسمانییەکان، بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما!

ڕێزان موحەممەدی
سەیری گیرفانەکانتان بکەن بزانن هۆلۆگرامتان پێیە؟! کامران قادری
شاری شاد، گەڕان بۆ نھێنیی ڕەزامەندیی شاری هادی سلێمانی
وەڵام و پرسیار  هادی ڕەحمانپەنا

لە هەر زانستێک چەمکێک 

دەنگەدیمەن  هادی سلێمانی
ئەلگۆریتم  حوسێن جەوهەری
ڕاپەڕێنەر  فاڕووق ئەحمەدی
دەستکەوتن  محەممەد ساوجبڵاغی
جیڕی  ئەمیر پەرغازە
هۆلۆگرافی  کامران قادری
دەنگی خوێنەر 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button