
کۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم خەریکی دامەزراندنی کارگەی پۆڵایەک لە ویلایەتی کلۆرادۆی ئەمریکایه که به هێزی بەرهەمهاتوو له ٧٥٠ هەزار تەختەی خۆری کار دەکات.
ئەوەش نیشان دەدات تەنانەت قورسترین و پیسکەرترین پیشەسازییەکانیش دەتوانن “سەوز” و ژینگەپارێز بن.
ئەم کارگەیە که له داوێنی کێوەکانی “ڕاکی”دا دامەزراوه، تا ڕادەیەکی زۆر وزەی خۆی لە هێزی خۆر دابین دەکات.
به وەبەرهێنانی ٢٨٥ ملیۆن دۆلاری کۆمپانیاکانی بریتیش پێترۆلیۆم و لایتسۆرس، ٧٥٠ هەزار تەختەی خۆری لەسەر ١٨٠٠ هێکتار زەویی دەوروبەری کارگەکە دادەمەزرێت و پێشبینی دەکرێت تا دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٢ دەست بەکار بکات و ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.
وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی