بابەتزانستە بنەماییەکان

نوسخە ئەسڵەکەی نامەی گالیلە کە تێیدا دژایەتیی دەسەڵاتی دینی کردبوو، دۆزرایەوە

نوسخە ئەسڵەکەی نامەی گالیلە کە تێیدا دژایەتیی دەسەڵاتی دینی کردبوو، دۆزرایەوە
نامە ئۆرجیناڵەکەی گالیلە دۆزرایەوە کە بۆ یەکەم جار ڕاکانی خۆی دژ بە تێڕوانینی کلیسا لەمەڕ سووڕانی خۆر بە دەوری زەوی دەربڕیبوو. نامەکە لە کتێبخانەیەک لە لەندن دۆزرایەوە. ئەو نامەی کە چیرۆکێکی گەورەی لە مێژووی زانستدا لێ کەوتەوە و ساڵی ١٦٣٣ ئەستێرەناسەکەی وەک لە دین دەرچوو ناساند.
نامەکە حەوت لاپەڕەیە کە لە ٢١ی دیسەمبری ١٦١٣دا نووسراوە و بە ناوی “G.G” کە کورتکراوەی گالیلیۆ گالیلەیە، واژۆ کراوە. لە نامەکەدا دەردەکەوێت کە گالیلە لە سەرەتای شەڕەکەی لەگەڵ دەسەڵاتە دینییەکەدا ویستوویەتی بە زمانێکی نەرمتر ڕاکانی خۆی دەربڕێت.
زۆر نوسخە لە نامەکە دروست کراون کە دوو دانەیان ماون، یەکیان کە نێردرا بۆ ناوەندی ئاشکراکردنی بڕوامەندی لە ڕۆم و یەکیشان بە بە زمانێکی نەرمتر نووسراوە. لەم نامەیەدا کە تازە دۆزراوەتەوە دەردەکەوێت کە گالیلە دەستکاری کردووە، لێی لا بردووە و بە قەڵەم ڕەشی کردووەتەوە. گالیلە ئەم نوسخەیەی ناردووە بۆ هاوڕێیەکی و وتوویەتی کە نوسخە ئەسڵەکەیە و داوای لێ کردووە کە نامەکە بنێرێت بۆ ڤاتیکان.
بۆ ماوەی ٢٥٠ ساڵ نامەکە لە دەست کۆمەڵەی پادشایەتیدا بووە بەڵام مێژووناسان بایەخیان پێ نەداوە. ڕۆژی ٢ی ئۆگست خوێندکارێکی پۆست دوکتورا لە زانکۆی بێرگامۆی ئیتالیا بۆ مەبەستێکی تر چووە کتێبخانەکە و کاتێک بە کاتالۆگێکی سەرهێڵدا دەگەڕا نامەکەی بینی. “بڕوا ناکەم کە نامەیەکم دۆزیبێتەوە کە زۆربەی توێژەرانی گالیلە پێیان وایە ون بووە”. ساڵی ١٦١٣ گالیلە لە نامەیەکدا کە بۆ بێنێدێتۆ کاستێلی بیرکاریزان لە زانکۆی پیسا لە ئیتالیا نووسیبووی، بۆ یەکەم جار دەڵێت کە توێژینەوەی زانستی دەبێت لە ئامۆژگارییە دینییەکان جیا بێت.
ئەو نووسی کە ئاماژە ناتەواوەکانی ئینجیل لەسەر ڕووداوە ئەستێرناسییەکان نابێت وشە بە وشە وەرگیرێن، چونکە پرسەکانیان سادە کردووە. هەروەها نووسی کە پیاوانی ئایینی شیاوی ڕادەربڕین لەسەر ئەو بابەتانە نین. هەروەها وتی کە ڕای نیکۆلاس کۆپیرنیکس لەسەر سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا لەگەڵ ئینجیل یەک نایەتەوە.

سەرچاوە:
https://www.nature.com/articles/d41586-018-06769-4

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد