بابەتمێشک

شێوەی زانستوانان چۆن وێنا دەکرێت؟

شێوەی زانستوانان چۆن وێنا دەکرێت؟ منداڵان زیاتر لە جاران لە وێنەکانیاندا زانستوانان بە شێوەی ژنان دەکێشنەوە. 

 

کاتێک داوا لە قوتابیان دەکرێت کە وێنەی زانایەک بکێشنەوە، قوتابییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان زۆرتر وێنەی ژنان دەکێشنەوە. ئەمە دەرەنجامی سەرەکیی توێژینەوەیەکی نوێیە کە سەبارەت بە ۲۰۸٦۰ وێنە، زانیاریی کۆ کردووەتەوە. ئەم وێنانە لەلایەن قوتابیانی ٥ تا ۸ ساڵ و لە ماوەی ٥ دەیەدا کێشراونەتەوە.

لێکۆڵەرانی بواری گەشەی منداڵان باس لەوە دەکەن کە لە دەیەکانی ۱۹٦۰ و ۱۹۷۰دا کەمتر لە سەدا ۱ی قوتابیان، زانایانیان وەک ژن کێشاوەتەوە. بەڵام ڕێژەی دەرکەوتنی ژنان لەم وێنانەدا، زۆربووە و تا ساڵی ۲۰۱٦ گەیشتووەتە لە سەدا ۳٤، ئەم وێنەیە نموونەیەکە کە کچێکی پۆلی سێهەم لە سەن ئانتۆنیۆی تێگزاس کێشاویەتەوە. 

چۆنیەتی وێناکردنی زانایان لەلایەن منداڵانەوە هاوتەریبە لەگەڵ ژمارەی زانایانی ژن. لە هەمان کاتیشدا، لە ۱۹٦۰ەوە تا ۲۰۱۳، ڕێژەی ئەو ژنانەی کە لە بوارە زانستییەکاندا چالاکن بەرز بووەتەوە. بۆ نموونە ڕێژەی ژنان لە بواری زانستی بایۆلۆجی لە ۲۸% بۆ ٤۹%، لە کیمیا لە ۸%  بۆ ۳٥% و لە فیزیک و گەردونناسی لە ۳% بۆ ۱۱% بەرز بووەتەوە.

هێشتا زۆربەی زانستوانان پیاون، بەڵام ئەم ڕێژەیە بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕدرێت و تەنانەت ئەندێشەی منداڵانیش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

نووسەر: Katie Langin

ئامادەکردن: ئەژین جەلالی

 

وشەکان:

گەشەی منداڵان Child Development

سەن ئانتۆنیۆ San Antonio

تێگزاس Texas

هاوتەریب parallel

 

 

سەرچاوە:

https://www.sciencemag.org/news/2018/03/what-does-scientist-look-children-are-drawing-women-more-ever

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button