
لە هیندوستان و وڵاتانی باشووری ئاسیا دەدیترێت.
ئەم باڵندەیە لە ژینگەی جۆراوجۆر وەکوو زنەی دارستانەکان، قۆپییەکان و ناوچە کشتوکاڵییەکاندا دەژیت.
لەقلەقی مل تووکن لە کاتی گەڕان بۆ نێچیر، بەئاسپایی و نەرمە نەرمە بەسەر زەویدا دەڕوات و بۆق و مارمێلکە و دەعبا و جووڵەوەری دیکە دەڕفێنێت.
ئاگرکەوتنەوەی گژوگیاکان بۆیان دەرفەتێکی زێڕینە! چونکە لەو کاتەدا ئەو نێچیرانەی لەبەر ئاگرەکە هەڵدێن، بەئاسانی بە دندووکی حاجی لەقلەقەکەوە دەبن.
وشەکان:
Marsh: (باتلاق) زنە، زۆنگاو، زۆنگ
Wetland: (تالاب) قۆپی، گۆم، هەسێڵ
وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە
سەرچاوە: لاپەڕەی joelsartore لە ئینستاگرام