بابەتژینگە

بڕێکی زۆر مایکرۆپلاستیک لەنێو دڵی مرۆڤێکدا دۆزرایەوە

مایکرۆپلاستیکەکان لە هەموو شوێنێکن، تەنانەت لەنێو دڵیشتان!

بۆ یەکەمین جار، لەنێو دڵی مرۆڤێکدا بڕێک مایکرۆپلاستیک دۆزرایەوە. هێشتا دەرەنجامە تەندروستییەکانی ئەم ڕووداوە نادیارە، بەڵام وەبیرهێنانەوەیەکی خەمناکە سەبارەت بە ڕەخنەی کەمتر لە سەدەیەک بۆ کێشەی پلاستیک لە جیهاندا. مایکرۆپلاستیک تەنۆکە پلاستیکییەکی بچووکە و کەمتر لە ٥ میلیمەتر درێژایی هەیە. مایکرۆپلاستیکەکان لە ئاکامی شیبوونەوە و بچووکبوونەوەی پارچە پلاستیکە گەورەکان دێنە ئاراوە.

زانایانی نەخۆشخانەیەکی شاری “پێکەن”ـی وڵاتی چین، بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ١٥ نەخۆشی نەشتەرگەریی دڵ، نموونە پێکهاتەی گۆشتی دڵ و هەروەها نموونە خوێنیان گرتووە. بە یارمەتیی تەکنیکی وێنەهەڵگرتنەوە، دە تا هەزاران پارچە مایکرۆپلاستیکیان لە دڵێکدا دۆزییەوە.

مایکرۆپلاستیک لە هەموو نموونە خوێنەکاندا دۆزرایەوە. لەنێو نموونە پێکهاتەکانی گۆشتی دڵی ئەو کەسانەدا (کە تاقیکردنەوەکەیان لەسەر کراوە) ٩ جۆر پلاستیکیان دۆزیوەتەوە. لە ڕاستیدا لە هەر کون و قوژبنێکی گۆی زەوی، لە سەهۆڵەکانی جەمسەری باشوورەوە بگرە تاکوو بەفرەکانی جەمسەری باکوور، مایکرۆپلاستیکەکان دەدۆزرێنەوە.

تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە کە مایکرۆپلاستیکەکان لە ڕیخۆڵە و زۆرینەی بەشەکانی جەستەی مرۆڤیشدا نیشتەجێن. جێگیربوونی پلاستیکەکان لەنێو سروشت و ژیان و جەستەی مرۆڤەکان و هەروەها ئاسەوارێک کە کەمتر لە سەدەیەکە لەسەر گۆی زەوی دایانناوە، ڕاستییەکی ترسناک و دوور لە زەینە.

Microplastic: مایکرۆپلاستیک

tiny plastic: تەنۆکە پلاستیک

heart surgery: نەشتەرگەری دڵ

Gut: ڕێخۆڵە

Antarctica: جەمسەری باشوور

Arctic: جەمسەری باکوور

وەرگێڕ: دڵنیا ئەحمەدی

چاودێری زمانی: حەسەن

مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد