بابەتگەردوونناسی

چەمانەوەی ڕووناکی چییە؟

لە تیۆریی ڕێژەیی گشتیی “ئاینشتاین”دا، دیاردەیەک هەیە پێی دەوترێت چەمانەوەی ڕووناکی، یان شکانەوەی ڕووناکی کە پێمان دەڵێت ڕووناکی بە شێوەی هێڵێکی ڕاست پێمان ناگات بەڵکوو لار دەبێتەوە؛ ئەمە چ واتایەک دەگەیێنێت؟

هەرچەندە ڕووناکی بارستای نییە بەڵام هێزی ڕاکێشانێک کە بارستاییەکی دیاریکراو لە کات و شوێنێکی تایبەتدا دروستی دەکات، کاریگەری هەیە لە سەر ئاراستەی ڕووناکی.
کاتێک تیشکی ڕووناکیی ئەستێرەیەکی زۆر دوور بەرەو ئێمە دێت، ئەو تیشکە لە ڕێگەی هاتنی بەرەو ئێمەدا تووشی چەمانەوە دەبێت؛ واتە ئێمە وەک بینەر، ئەستێرەکە لە شوێنێکی دیاریکراودا دەبینین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەستێرەکە لە شوێنێکی ترە. هەر وەکوو ئەو ماسییەی کە لە ئاودا دەیبینیت، وا دەزانیت نزیکە، بەڵام وا نییە و بە هۆی شکانەوەی ڕووناکییەوە وا دەبینرێت.
جێی باسە ئارتوور ئیدینگتۆن لە ساڵی ١٩١٩ توانیویەتی ڕاستی ئەم باسە بسەلمێنێت، وەک ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا باس کراوە:

ئەم تاقیکردنەوەیە، بەم شێوەیە ئەنجام درا کە سەرەتا بەر لە تێپەڕبوونی خۆر بە بەردەم کۆمەڵە ئەستێرەیەک بە ناوی Hypes (ڕووناکترین گەلەستێرە بوون بۆیە هەڵیان بژارد)، وێنەیەکی ئەستێرەکانیان گرت. دواتر کە خۆر تێپەڕ بوو ویستیان وێنەیەکی تر بگرن بەڵام بەهۆی تین و ڕووناکیی خۆرەوە نەیانتوانی. کەوایە چاوەڕێی خۆرگیرانیان کرد؛ کاتێک کە خۆرگیران ڕوویدا وێنەیەکی ئەستێرەکانیان گرت و بینییان کە دوو وێنەکە جیاوازە. بەمەش سەلماندیان کە قسەکانی ئاینشتاین ڕاستە.

سەرچاوە:
https://www.exploratorium.edu/eclipse/video/einsteins-light-bending-concept

#هایزنبێرگ

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد