بابەتگەردوونناسی

خێراتر خولانەوەی زەوی

 

زانایان لە تەواوی دنیادا دەڵێن کە لەم دواییانەدا، زەوی لە دەوری خۆیدا، خێراتر دەخولێتەوە.

لە درێژەی مێژووی مرۆڤدا، یەک ڕۆژ، ۲٤ کاتژمێر (٨۶٤۰۰ چرکه) تۆمار کراوە. لەم چەن دەیەی ڕابردوودا، پێشکەوتنی کاتژمێری ئەتۆمیک (گەردیلەیی) ڕێگەی داوە کە گۆڕانی کات لە ئاستی میلی‌چرکەشدا تۆمار بکرێت؛ ئەمە بوو بەهۆی ئەوە کە بزانن خولانەوەی زەوی، زۆرتر لەوەی کە بیری لێ دەکەینەوە تووشی گۆڕانکاری دەبێت.
لەو کاتەوە کە ئەم جۆرە پێوانە، دەستی پێ کردووە، زانایان بۆیان دەرکەوتبوو کە زەوی، خێرایی خولانەوەکەی زۆر بە ئەسپایی کەم دەکاتەوە (کە بە بەکارهێنانی پێشخستنی تەنیا یەک چرکە قەرەبوو دەکرایەوە)، هەتاوەکوو ساڵی ڕابردوو، دەستی کرد بە خێراتر خولانەوە، تا ئەو جێگایەی کە زانایانی ئەو بوارە ماونەتەوە کە ئاخۆ بۆ یەکەمجار، پێویستە کاتژمێرەکان یەک چرکە بۆ دواوە بگەڕێننەوە!؟

هەروەها زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە ۱۹ی جولای (تەمووز) هاوینی ڕابردوو، بە ۱.٤٦۰۲ میلی‌چرکەی کەمتر لە ئاستی ستاندارد، کورتترین ڕۆژی تۆمارکراو بووە.

زانایان لەسەر ئەم دۆزینەوە نوێیە نیگەران نین، چونکە پێیان وایە چەندین فاکتەر وەک هێزی ڕاکێشانی مانگ، ئاستی بارینی بەفر و داڕووشانی کێوەکان، لەسەر خولانەوەی هەسارەیی کاریگەرن. ئەوان هەروەها بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا گەرمبوونی زەوی لە ڕێگەی توانەوەی بەفری بەرزاییەکان، دەبێتە هۆی خولانەوەی خێراتری زەوی؟
لە لایەکی دیکەشەوە زانایانی بواری کۆمپیوتەر نەختێک نیگەرانی گۆڕانی خێرایی خولانەوەی زەوین. هێنانە دواوەی کاتژمێرەکان بۆ ماوەی یەک چرکە، دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەگەلێک لە بواری تەکنەلۆجیای سەردەم. بۆیە هەندێک پێشنیاریان داوە کاتژمێرەکان دنیا، لە کاتی هەتاوییەوە بگۆڕدرێن بۆ کاتی ئەتۆمیک (گەردیلەیی).

mountain erosion داڕووشانی کێوەکان

ئامادەکردن: هانا جاری

سەرچاوە:
https://phys.org/news/2021-01-earth-faster.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button