ئابووریبابەت

بەبۆنەی ٣١ی مەی ڕۆژی جیهانی دژی دووکەڵ ژن، جگەرە، دەسەڵات

بەبۆنەی ٣١ی مەی ڕۆژی جیهانی دژی دووکەڵ
ژن، جگەرە، دەسەڵات
ئێدوارد برنێیز خووشكەزای زیگمۆند فڕۆید، بە دامەزرێنەر و سەرکردەی “پەیوەندییە گشتییەکان” و “پڕۆپاگاندا” دەناسرێت. کارەکانی ئەم پیاوە لەسەر دوو بنەما بوو: یەکەم، خەڵک بە گشتی تێگەیشتوو نین و بەپێی هەستەکانیان بڕیار دەدەن. دووهەم ئەوەی کە دەتوانین لە بیرۆکەکانی فرۆید بۆ دەستکاریکردنی هۆشی نادیاری گشت کۆمەڵگا کەڵک وەرگرین و ئەم خاڵە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەربڵاوی لە ئاستی کۆمەڵگادا هەبێت. چوونکە زاڵ بوون بەسەر هۆشی نادیاری خەڵک، دەبێتە هۆی زاڵبوون بەسەر ترسەکان و ئاواتەکانی مرۆڤەکان. بەم پێیە دەکرێت کۆمەڵگا بۆلای ئامانجی دڵخوازی خۆت ڕابکێشێت.

بەڵام برنێیز چۆن ئەو کارەی کرد؟

لەم سەردەمەدا جگەرەکێشان بۆ ژنان کارێکی زۆر نەشیاو و تابۆ بوو. کۆمپانیای بەرهەمهێنانی جگەرەی چێستێرفیڵد کە دەستی لە كۆمەڵگای ژنان وەكوو نیوەی بازاڕی فرۆشی جگەرە، کورت بوو؛ ئەم کۆمپانیایە برنێیزی وەک ڕاوێژکاری فرۆشی خۆی دانا و برنێیزیش بە وتووێژ لەگەڵ ئابڕاهام بێڵ کە دەروونناسێکی ژیری ڕێبازی فرۆید بوو لە ئاکامدا بەوە گەیشتن کە ئەگەر جگەرە هێمای هێز و دەسەڵاتی پیاوانە بێت، جگەرەکێشانی ژنانیش دەبێتە هێمای دەسەڵات و سەربەخۆیی و بە جۆرێک لە جۆرەکان دەبێت بە “مەشخەڵی ئازادی” ئەوان، هەر بەم ڕوانگەیە بوو ژنان دەستیان بە جگەرەکێشان کرد و جگەرە لە دیاردەیەکی نەشیاو و قێزەون بوو بە هێمای دسەڵات و لێهاتوویی ژنان.

بۆ ئەو ئامانجە برنێیز لە ساڵی تاقمێک لە کچانی گەنجی قیت و قۆزی کۆ کردەوە تا لە ئاهانگی “جەژنی پاک”ی نیۆیۆرکدا هاوکات لەگەڵ یەکتر جگەرەیەک داگیرسێنن. میدیاکان ئەم ژنانەیان بە “چالاکی مافی ژنان” ناساند و گشت ڕۆژنامەکانی ئامریکا بە بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە، ئەم کارەی بە “مەشخەڵی ئازادی” ناساند و لەو کاتەوە جگەرە لە ناو دەستی ژنان بوو بە مەشخەڵی ڕێبازی دەسەڵات و ئازادی!

بەم جۆرە بوو كە بازاڕ بە تێكەڵاوكردنی ئابووری لەگەڵ دەروونناسی بەرەو شوێنێكمان دەبا كە تەنانەت خۆشمان ھەستی پێناكەین.

ئامادە كردن: فەریبا سەلامی، محەمەد ساوۆجبڵاغی

سەرچاوە:
Edward Bernays, ‘Father of Public Relations’ And Leader in Opinion Making, Dies at 103″. The New York Times. March 10, 199

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button