بابەتتەندروستی

دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی و نیشانەکانی

دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی زیاتر بە هۆکاری ترس لە هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت کە بە شێوەیەکی بەرەنگاربوونەوەی گونجاو، دەکرێت نیشانەکانی کەم بکرێتەوە.
کەسێکی لەو چەشنە کاتێک لەناو خەڵکدایە، ڕەنگە هەست بکات لەسەر شانۆیە و بینەر چاوەڕێیە تا هەڵخلیسکێت؛ زۆر جاریش لە ترسی شەرمەزاری، ناوێرێ لەگەڵ خەڵک دەمەتەقێ بکات و پەیوەندی بگرێت.
کێشەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی کە جاران فۆبیای کۆمەڵایەتیی پێ دەگوترا لەوانەیە وردە وردە پەرە بستێنێت.
بە گوێرەی ئامارەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی نەخۆشییە دەروونییەکان (NAMI)، کێشەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی لەوانەیە ببێتە هۆی ترس‌ و تۆقینێکی یەگجار زۆر و لەناکاو کە سەرچاوەیەکی ڕاستەقینەی نییە و پێی دەگوترێ پانیک، بەڵام ناسینەوە و دەستنیشانکردنی نیشانەکانی، دڵەڕاوکێکە کاڵ دەکاتەوە و تا ڕادەیەکی زۆر دەیڕەوێنێتەوە.

 دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی و شەرمنی، دوو بابەتی جیاوازن.

هەندێ کەس، بە هەڵە، پێیان وایە شەرمنی و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی یەک چەمکن و لێیان تێکەڵ دەبێت، بەڵام کێشەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، حاڵەت و شێوازێکی دیاریکراوە و شەرمنی تایبەتمەندییەکی کەسایەتییە.
دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی زۆر جار ژیانی ڕۆژانە تێک دەدات، بەڵام کەسێکی شەرمن، بە هۆی شەرمنییەکەی پەکی ناکەوێت؛ بۆ نموونە دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی،  کەسی تووشبوو وا لێ  دەکات خۆی لە کار و پەیوەندی بدزێتەوە، بەڵام کەسی شەرمن، زیاتر خۆی لە جەماوەری زۆر و رێوڕەسمی کۆمەڵایەتی بەدوور دەگرێ؛ تووشبووانی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، جاری وایە خۆیان تووشی تێکەڵاوییەکی زیاتر دەکەن و لە ئەنجامدا زیاتر تووشی کێشە و ناخۆشییەکانی ژیان دەبن.
دڵەڕاوکێ‌ کۆمەڵایەتی بەردەوام، بە واتای شەرمنی نییە. لەوانەیە زۆر جار لەگەڵ خەڵکدا هەست بە ئاسوودەیی بکەن و بەس لە کاتی تایبەتی وەک پیاسەکردن لە شوێنێکی گشتی، وتاربێژی یان هەڵکردن لەگەڵ کەسانی بێگانەدا، هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن.
کەواتە ئەو جۆرە لە دڵەڕاوکێیە بە واتای شەرمنی نییە. تووشبووان لەوانەیە زۆر جار لەگەڵ خەڵک هەست بە ئاسوودەیی بکەن کەچی لە دۆخە تایبەتەکان وەک پیاسەکردن لە شوێنێکی گشتی، وتاربێژی یان هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی بێگانە، هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن.

وەرگێڕان: هێمن مەلەکی
هەڵەگر: ڕزگار ئاوەزانی

🔗

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد