بابەتتەکنەلۆجیا
ڕۆبۆتی شەڕکەر
![ڕۆبۆتی شەڕکەر](https://hojan.org/wp-content/uploads/2021/09/photo5949386624406238877.jpg)
Goliath یەکەم ڕۆبۆتی شەڕکەری مێژوو
گۆلایس یان Leichte Ladungsträger Goliath ئامرازێکی ئەڵمانی بوو کە بۆ گواستنەوەی تەقەمەنی به شێوازی کۆنتڕۆل لە ڕێگەی دوورەوە کاری دەکرد. ئەم ڕۆبۆتە دوو چەشنی هەبوو: چەشنێک به باتری کاری دەکرد و دەیتوانی ٦٠ کیلۆ تەقەمەنی هەڵگرێت.
چەشنێکی دیکە به سووتەمەنیی بەنزین، دەیتوانی ١٠٠ کیلۆ تەقەمەنی هەڵگرێت و هەردووکیان تا مەودای ٦٥٠ مەتر ڕێگەیان دەپێوا. ئەم ڕۆبۆته بۆ دزەکردن و تەقاندنەوەی بیناکان، سەنگەرەکان و تەنانەت ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن بەکار دەهێنرا. لە سەرەتادا پەیوەندیی نێوان گۆلایس و کۆنترۆڵکەرەکەی به تەل پێک دەهات و دواتر چەشنی بێتەل کە لە شەپۆلی ڕادیۆ بۆ کۆنترۆلکردن کەڵکی وەردەگرت، داهات. لە مەودای ساڵەکانی ١٩٤٢ تا کۆتایی ١٩٤٤، زیاتر لە ٢٥٠٠ دەنک لەم ئامرازه دروست کرا.
وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک