بابەتتەکنەلۆجیا

کەپۆی ئەلیکترۆنی دەتوانێت وردبینانەتر لە مرۆڤ خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستنیشان بکات!

ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی خۆراکە ماوەبەسەرچووەکان نەخۆش دەکەون، چونکە کەپۆی مرۆڤ ناتوانێت هەموو مەترسییەکان بدۆزێتەوە. بۆ چارەسەری ئەو دیاردەیە، توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی¹ بە سەرپەرشتیی کارلا باسیل²، چیپێکی ئەلیکترۆنیی بچووکیان چێ کردووە، ئەو چیپە کەپۆیەکی دەستکردە و بەوردی و خێراییەکی زیاتر لە کەپۆی مرۆڤ بۆنی خۆراکە ماوەبەسەرچووەکان دەدۆزێتەوە.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بریتین لە:
پێکهاتەی فیزیکی: چیپەکە لە ١۶ هەستەوەری گازی لە بۆریی نانۆیی کاربۆن پێک هاتووە، کە لە پلەی گەرمیی ناو ماڵ کار دەکەن و بە شێوازێکی ئاسان و لە یەک قۆناغدا بەرهەم دەهێنرێن.
ژیریی دەستکرد: بە تەکنەلۆجیای فێربوونی ماشێن، سیستمەکە نەخشەی گازی دەخوێنێتەوە. وردبینیی گشتیی مۆدێلەکە %٩٢.۶ بووە، لە کاتێکدا لە دیاریکردنی تێکچوونی خۆراکدا گەیشتووەتە %٩٩.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری سانیس ئەدوانسدا³ بڵاو کراوەتەوە. لە داهاتوودا، بەرهەمهێنەران دەیانەوێت ئەم کەپۆ ئەلیکترۆنییە بخەنە ناو ساردکەرەوە زیرەکەکان یان لە ڕێگەی ئەپی مۆبایلەوە بەکاری بهێنن، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران لە کاتی ماوەبەسەرچوونی خواردنەکانیان ئاگادار بکرێنەوە و تەندروست بمێننەوە.

1- University of California, Berkeley
2- Carla Bassil
3- Science Advances

🔗

سەرچاوە

ئامادەکردن: زانا نەقشبەندی
هەڵەگر: سەیران حوسەینی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button