![هۆکاری گۆڕانکاریی کەش و هەوای پەنجا ساڵی ڕابردووی زەوی چالاکییەکانی مرۆڤە](https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/04/photo_2020-04-04_20-32-13.jpg)
لە وێنەی سەرەوەدا، هێڵی سوور نیشانەی گۆڕانکاریی پلەی گەرمیی جیهانیی هەوا و هێڵی زەرد ڕادەی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی لە ساڵی ۱۸۸۰ەوە نیشان دەدات.
هەر بەو جۆرە کە دەرکەوتووە، ڕادەی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی گۆڕانکاری و بەرزی و نزمی زۆری بەسەردا نەهاتووە بەتایبەت لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا، بەڵام هەر لەم ماوەیەدا پلەی گەرمیی هەوا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرز بووەتەوە.
ئەمە دەتوانێت نیشان دەر ئەوە بێت کە گۆڕانکاریی کەش و هەوای پەنجا ساڵی ڕابردووی زەوی ناگەڕێتەوە سەر گۆڕانکاریی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی، بەڵکوو دەگەڕێتەوە سەر چالاکییەکانیی مرۆڤ.
ئامادەکردن: هانا جاری
سەرچاوە:
https://climate.nasa.gov/