بابەتپلاندانانی شاریتەکنەلۆجیا

نەرمامێری مۆدێلسازیی سێ-ڕەهەندیی ژینگە شارییەکان: City Engine

ئامادەکردن: هادی سلێمانی، دکتورای پلاندانی شاری، زانکۆی خارەزمی، تاران، ئێران.

Soleymani.h1368@yahoo.com

“گۆڕینی یاساکانی ناوچەبەندی بۆ وێناکردنی سێ-ڕەهەندیی زیندوو، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە شێوەی تێگەیشتن و پلانەکانی ئێمە بۆ ژینگەی بەردەوامی ئێمە لە داهاتوودا دروست دەکات“.

“نیڵز لەیمن، گرووپی هاوکاریگەری شاری“

 

City Engine  نەرمامێرێکە بۆ سی-ڕەهەندی کردنی خێرای شارەکان لە پێوەری گونجاو و پێویستدا. ئەم نەرمامێرە جگە لە مۆدێلسازیی پلاندانانی شاری، بۆ نژیاروانی، شێوەسازی، گەشەپێدانی یارییە کۆمپیووتەرییەکان و بەرهەمهێنانی فیلم بە کار دێت. City Engine بەستەیەکی تەواو لە ئامرازگەلێکە کە بۆ کۆکردنەوە و ئامادەکردنی دراوە فەزایییەکان، دانان و چاکسازیی تۆڕی شەقامەکان، دانان و گۆڕانی بینا و دامەزراوە شارییەکان، دانانی ڕێگا سێ-ڕەهەندییەکان و دابەشین و شیکاریی پرۆژەکانی پلاندانانی شاری بە کار دێن.

City Engine یەکێک لە بەرهەمە ناوازە و پێشکەوتوووەکانی کۆمپانیای Esri لە بواری دیزاینی خێرای شارەکان لەسەر بنەمای مۆدێلسازیی ڕەوتمەندە و توانای ئەوەمان پێدەدات کە زانیارییەکانی GIS بکەین بە سێ-ڕەهەندی و بە سازکردنی نموونەگەلێکی سێ-ڕەهەندی لە شارەکان توانای گۆڕانکاری لە فەزا و نوێکردنەوەیان لە داهاتوودا بەرهەڤ دەکات.

بە کەڵکوەرگرتن لەم نەرمامێرە، بە ئاسانی دەتوانن گشت وردەکارییەکانی شارێک خێرا و بە پێی یاسا و مۆدێلەکانی خۆتان دابڕێژن؛ جۆرەکانی ناوچەبەندی وەک ناوچەبەندیی بەرزایی، چڕی، بەکارهێنان، نما و هتد. لە شارەکەتان جێبەجێ بکەن، تۆڕی گواستنەوەی بۆ دیزاین بکەن و دیزاینکردنی بلۆکەکانی شار و کۆی شار بە پێی تۆڕی ڕێگاکان یان یاساکانی خۆتان ئەنجام بدەن. هەرەوها دەکرێت نمای بیناکان بە کەڵکوەرگرتن لە ویزاردڤیوو هەمەجۆر یان یەکدەست بکەن. بە گشتی دەتوانن شیکاریی جۆراوجۆری سێ-ڕەهەندی بۆ شار ئامادە بکەن و ئەلتێرناتیڤەکان پێشکەش بکەن، بەراوردی بکەن و خێرا گۆڕانکاریی پێویستی تێدا بکەن و بیبینن و هەر بابەتێک لە بواری دیزاین و پلاندانانی شار، تۆڕی گواستنەوە و هتد. لە پلانەکانی خۆتان جێبەجێ بکەن.

سێ بنەمای سەرەکی بۆ چالاکیی City Engine بریتین لە زانیاریی فەزایی، زانیاریی وەسفی و یاساکان. هەرچی وردەکاری و زانیاریی زۆرتر لە چوارچێوەی ئەم بنەمایانە بۆ پرۆژەکەمان زیادتر بکەین ڕادەی ئاڵۆزی و کتۆیی کۆتایی کارەکەمان بەرزتر دەبێتەوە. شایانی باسە زۆرێک لە تایبەتمەندی و ئەرکەکانی نەرمامێری GIS وەک نەخشەکێشی، لەسەر یەک نانی چینەکانی زانیاری، شیکاری و بەڕێوبەریی جیۆداتابەیس (بنکەدراوەی زەوینی) و هاوبەشکردنی زانیاریی گرافیکی لە چوارچێوەی نەرمامێری City Engine جێبەجێ دەکرێن.

. Visualization

.Vivid

. Sustainable

. Niels Lehmann

. Urban Synergy Group

. Simulation

. Package

. Spatial Data

. Distribution

. Procedural Modeling

. Update

. Zoning

. Height Zoning

. Density

. Facade

. Blocks

. Wizard View

. Spatial Information

. Descriptive Information

. Quality

. Mapping

. Information Layers

. Geodatabaseبە City Engine  دەتوانن بەراورد و شیکاری بۆ بینا پێشنیارکراوەکان لە هەموو لایەنێکەوە بکەن و بزانن کە ئایا ئەوانە لەگەڵ دیدی گشتیی ئێوە بۆ شارەکەتان لە داهاتوودا دەگونجێن یان نا. ئێوە دەتوانن سێناریۆ جۆراوجۆرەکان بە شێوەی سێ-ڕەهەندی چاو لێبکەن و هەڵیانبژێرن و  ئەمەش وا دەکات کاتتان بە فیڕۆ نەچێت (وێنەی ١ ببینە).

وێنەی١. سازکردنی خێراتری سێناریۆی گونجاو

بە City Engine  دەتوانن بەر لە جێبەجێ کردنی پرۆژە شارییەکان لە فازی یەکەم، بلۆکی بینا و شارەکان، کاریگەریی سێبەر و کاردانەوەی تاو و سیلوێت و هێڵی ئاسمان ڕەچاو بکەن و لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی پلاندانان و دیزاینی شاری بەراودیان بکەن و پێش بەو هەڵانەی فازی سازکردن بگرن کە تێچوویان زۆرە (وێنەی ١ ببینە).

وێنەی ٢. پلانی سێ-ڕەهەندیی شار

. Shadow

. Heat

. Silhouette

. Sky Lineدەتوانن پلان و مۆدێلە سێ-ڕەهەندییە سازکراوەکانتان لە  City Engine  بە شێوەی سەرهێڵ بڵاو بکەنەوە تاکوو کەسانی تر بتوانن بیبینن (وێنەی ٣ ببینە)،  ئاگاداری پلانەکەتان بن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن و لە پێشکەوتن و باشترکردنی کۆمەڵ و ژینگەی خۆیان بەشدار بن.

وێنەی٣. هاوبەشکردنی سەرهێڵ

. Online

. Communityنەرمامێرە پەیوەندیدارەکان بە سیستمی زانیاریی جوگرافی بە تایبەت بەستەی نەرمامێریی ArcGIS بۆ  سازکردنی نەخشەگەلی گەورە، پێوەری سێ-ڕەهەندی و هەروەها سێ-ڕەهەندی کردنی نەخشەی شارەکان، بریتین لە بەرنامەگەلی ArcScene، ArcGlobe و ئامرازی 3D Analist. بەڵام سازکردن و سێ-ڕەهەندی کردنی شارەکان بە یارمەتیی ئەم بەرنامە و ئامرازانە کاتی زۆر دەگرێت و ڕەنگە لە کۆتاییدا ئەنجامێکی شیاو و گونجاویشی نەبێت. هەر بەم بۆنەیەوە، کۆمپانیای ESRI نەرمامێری City Engineی کڕی تا لاوازیی بەستەی نەرمامێریی  ArcGISبۆ ئەم بابەتە چارەسەر بکات و توانای لە بواری بەڕێوەبەرایەتیی شاریدا بەرز بکاتەوە.

لە نەرمامێری  ArcGISبە شێوەیەکی بەربڵاو لە مۆدێلگەلی جۆراوجۆری ڤێکتۆری وەک فۆرمەتەکانی DXF و DWGی نەرمامێری نەخشەکێشی ئوتۆکاد، فۆرمەتی شەیپ فایلی (shp) کۆمپانیای ESRI، بنکەدراوەی زەوینی و مۆدێلی دراوە ڕەستێرییەکان وەک وێنە سەتەلایتییەکان بە فۆرمەتەکانی Jpeg، Tif و GRID کەڵک وەردەگرن کە نەرمامێری City Engine لەم مۆدێلە دراوانە بەبێ گۆڕانکارییەکی تایبەت پشتیوانی دەکات و دراوە دوو-ڕەهەندییەکان  بۆ سێ-ڕەهەندی دەگۆڕێت و سەرلەنوێ دەتوانن لە بەرنامەکانی ArcScene و ArcGlobe نیشان بدرێنەوە.

. Tool

. Management

. Vector

. AutoCAD

. Shape file

. Geodatabase

. Raster

. Satellite Images

. Data١. زمانی بەرنامەسازیی هاوبەشی پایتۆن.

٢. مۆدێلسازی.

٣. هەموو جۆرە فۆرمەتی ڤێکتۆری و ڕەستێری لە هەردوویان پشتیوانی لێدەکرێت.

٤. لە City Engine دەتوانن وردەکاریی زۆرتر بۆ بیناکان زیاد بکەن و لە ArcGIS نیشانی بدەن.

. Programming

.  Pythonبۆ زانیاریی زیاتر:

http://www.esri.com/software/cityengine

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد