بابەتتەکنەلۆجیا

ئاخۆ دەکرێت بیری ناو مێشکمان لەسەر کۆمپیوتەر دابەزێنین؟!

ئەو بیرۆکەیەی کە دوای مردنی جەستەی فیزیکیمان، مێشکمان دەتوانێت بە شێوازێکی دیکە بژیت لە ساڵانی ١٩٥٠ تا ئێستا بابەتێکی باو لە زانستی خەیاڵیدا بووە، بەڵام پێشکەوتنەکانی ئەم دوایانەی زانست و تەکنۆلۆژیا خەریکە نزیکمان دەکەنەوە لە ڕۆژێک کە دابەزاندنی بیر لە مێشکەوە بۆ کۆمپیوتەر چیتر خەیاڵ نەبێت.

یەکێک لە تەکنیکە سەرکەوتووەکان سکانکردن و کۆپیکردنی مێشک و چالاکییەکانی لە ڕێگەی بەکارهێنانی وردبینی ئەلیکترۆنی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکانی مێشکە کە ڕێگەمان پێ دەدات بۆ خستنەڕووی بیری کەسێک لە ناو کۆمپیوتەردا.

تەکنۆلۆژیای دەمار یان «شێوازەکانی تۆمارکردن یان دەستکاریکردنی ڕاستەوخۆی چالاکییەکانی مێشکی مرۆڤ»، بە خێرایی پێش دەکەوێت. نموونەی تەکنۆلۆژیای دەمار وەک ئامێری گرێدانی مێشک بۆ کۆمپیوتەر و ئامێرێکی چێنراو بەناوی «ستێنترۆد» لە سەرەتای ئەمساڵدا بوو کە ڕێگەیان بە نەخۆشانی ئیفلیجی دەدا لە ڕێگەی بیرکردنەوە کۆمپیوتەرێک کۆنترۆڵ بکەن و چالاکییەکانی ئۆنلاین وەک کڕین و ناردنی ئیمەیل ئەنجام بدەن.

ئەم جۆرە پەرەسەندنانە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ژیریی دەستکرد بە لەبەرچاو گرتنی مافە مرۆییەکان ڕێگەمان پێ دەدات باشتر شەپۆلەکانی مێشک شی بکەینەوە.

وردبینی ئەلیکترۆنی electron microscopy

تەکنەلۆجیای دەمار neurotechnology

ستێنترۆد Stentrode

وەرگێڕ: شادی خوسرەوی

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button