بابەتتەندروستی

بۆچی ژنان زۆرتر تووشی خەمۆکی دەبن؟

لەم کورتە وتارەدا دەمانهوێت بزانین بۆچی ژنان زۆرتر تووشی خەمۆکی دەبن کە نەخۆشییەکی کاریگەرە و ڕوونی دەکەینەوە کە تەنیا جینەکان بەرپرس نین!
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی (WHO) و ئامارە نێونەتەوەییەکان ژنان دوو جار زیاتر لە پیاوان تووشی نەخۆشیی خەمۆکی دەبن.
خەمۆکی وەکوو نەخۆشییەکی دژە چارەسەرییە!
لە ڕاستیدا خەمۆکی نەخۆشییەکی ئەستەمە و زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی دەبن تا مردن دەبێ بەرەنگاری ببنەوە. بەداخەوە زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی دەروونیی خەمۆکی دەبن، ژنانن و زۆر جار بەبێ چارەسەری دەمێننەوە. خەمۆکی گرفتێکی گەورەی دەروونییە و خۆڕاگریی دژە چارەسەری، نەخۆش تووشی ئەوە دەکات کە وا بزانین ئەو کەسە نەخۆشیی کەسایەتیی هەیە و بۆ خۆی بەرانبەر بە نەخۆشییەکەی بەرپرسە.

ڕەزامەندیی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە خەمۆکیی ژنان
بەگشتی کۆمەڵگە وا بیر دەکاتەوە کە ژنان بەرانبەر بە ئازارەکانی ژیان کەمتر خۆڕاگرن و هەر بۆیە خەم و پەژارە لە ژناندا وەکوو شتێکی هەبوو وەردەگرن و هەوڵی چارەسەری زۆرتری بۆ نادەن. ڕەزامەندیی کۆمەڵایەتی وا لە ژنان دەکات لەسەر جەستە و دەموچاوی خۆیان بایەخی زۆرتر دابنێن و هەروەها ڕۆڵی دایکێکی چاک ببینن. ئەو داخوازییانە ژنان بەرەو لای خەمۆکی شاراوە هان دەدات. بۆ وێنە کاتێک ژنێک تووشی خەمۆکی دەبێت هەست بە ژان و پەژارەیەکی لە ڕادەبەدەر دەکات بەڵام خەمۆکی زۆرتر لە پیاواندا بە قەڵسبوون و تەوس و توانج هاویشتن خۆی پیشان دەدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە پیاوەکان دوای خەمۆکیش دەتوانن تا ڕادەیەک درێژە بە ژیانی کۆمەڵایەتیان بدەن بەڵام ژنان خەمۆک دەمێننەوە.

هۆرمۆنەکان
ڕێکخراوەی نەتەوەیی تەندروستیی دەروونی (NIMH) ئاگاداری دەدات کە هۆرمۆنەکان دەتوانن لە نەخۆشیی خەمۆکیدا کاریگەر بن. ئاڵوگۆڕی هۆرمۆنەکان و هەروەها ئەندامگەلی دووگیانبوون و ماوەی سووڕی مانگانە هەر یەک بە جۆرێک بە هۆکاری خەمۆکی ناسراون. بەڵام هۆکاری سەرەکیی نەخۆشیی خەمۆکی زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە تەنیا بە هۆرمۆنەکان ببەسترێتەوە.
خەمۆکی نەخۆشییەکی ژنانە نییە. کاتێک دەرمان یان حەبێک کاریگەر نەبوو نابێ نەخۆشییەکە ببەسترێتەوە بەو بێروڕا هەڵانەی کە لەنێو فەرهەنگەکاندا هەیە و ژن بە لاواز و نەخۆش دادەنێن. زانستوانان بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندان تا بتوانن زیاتر خەسارناسیی نەخۆشییە دەروونییەکان بکەن و لە ئازاری مرۆڤەکان کەم بکەنەوە.

وشە سەرەکییەکان:
Depression: خەمۆکی
Social complacency: ڕەزامەندیی کۆمەڵایەتی
Hormones: هۆرمۆنەکان
Mental health: تەندروستیی دەروونی
Personality:کەسایەتی
Treatment: چارەسەری

وەرگێڕ: ئەمیر عەبدوڵڵاپوور
چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button