بابەتتەندروستی

پەیوەندیی چایی گەرم و شێرپەنجەی سورێنچک

بە پێی توێژینەوەکان، لە ئێران ساڵانە ٥١٠٠٠ کەس تووشی شێرپەنجە دەبن و زۆرترین ئەندامی تووشبوو لە هەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا کۆئەندامی هەرسکردنە.
بە پێی ئەم توێژینەوانە نزیکەی ٦٥٠٠ کەس لە ئێران ساڵانە تووشی شێرپەنجەی سورێنچک دەبن.

شێرپەنجەی سورێنچک هەشتەمین شێرپەنجەی بکوژی جیهانە و گرنگترین هۆکارەکانی بەدیهاتنی ئەم شێرپەنجەیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕەوشت و شێوازی خواردن و جۆراوجۆریی خۆراک.

توێژینەوەکانی ڕێکخراوەی شێرپەنجەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٥ تا ٢٠١٨ سەبارەت بە شێرپەنجەکانی ئێران دەریانخستووە کە خواردنی چێشت و چایی گەرم لە ئێران گرینگترین هۆکاری شێرپەنجەی سورێنچکە.
هەروەها بە پێی توێژینەوەیەکی دیکە لە ساڵی ٢٠١٩دا چای گەرم هۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی سورێنچکە لە ئێرانە.
هەڵبەت هەندێک هۆکاری دیکەش لە شێرپەنجەی سورێنچکدا لە ئێران بەشدارن وەکوو:
خواردنەوەی ئاوی پیس
‘هێلیکۆباکتەری پایلۆری’ ناو گەدە
خواردنی کەمی میوە و سەوزییەکان
بەکار هێنانی سووتەمەنیی بەردینی بۆ برژاندنی نان.
تریاک و سیگارکێشان.
Esophagus سورێنچک (مری)
Digestive organs کۆئەندامی هەرسکردن (اندام های گوارش)
Helicobacter pylori
Fossil Fuels سووتەمەنیی بەردینی (سوختهای فسیلی)
وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی
سەرچاوە:
Sheikh M , Poustchi H , Pourshams A , Etemadi A , Islami F , Khoshnia M , Gharavi A , Hashemian M , Roshandel G , Khademi H , Zahedi M. Individual and combined effects of environmental risk factors for esophageal cancer based on results from the Golestan Cohort Study . Gastroenterology . 2019 Apr 1 : 156 ( 5 ) : 1416-27

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button