بابەتتەندروستی

تاقیکردنەوەی خوێن ڕێگایەک بۆ زانینی برینداربوونی مێشک

تاقیکردنەوەی خوێن ڕێگایەک بۆ زانینی برینداربوونی مێشک

تاقیکردنەوەیەکی نوێی خوێن کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە بۆ دۆزینەوەی برینداری لە مێشكدا جێبەجێ کراوە، دەتوانێت ژمارەی سکەنەکانی مێشک کە پێویست نین، زۆر کەم بکاتەوە.
یەکێک لە ڕێگاکان بۆ زانینی ‌‌‌ئازارە گەورە و بچووکەکانی مێشک سی.تی سکەنە کە ئەم ڕێگایە پارەیەکی زۆری دەوێت و بە هۆی شەپۆلە ڕادیۆییەکان، کاریگەریی زیانبار لەسەر نەخۆشەکە دادەنێت.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ پیشانی داوە لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی خوێن، ڕێژەی ئەو سی.تی سکەنانە زۆر کەم بووەتەوە. بەپێی لێکۆڵینەوەکە لە کاتی برینداربوونی مێشکدا، ژمارەیەک لە پڕۆتینەکان بە ناویUCH_L1 و GFAP بەرەڵڵا دەکرێن بۆ ناو خوێن. تاقی کردنەوەکە لە کاتێکدا سەرکەوتوو دەبێت کە یەک یا هەر دووک لەو پڕۆتینانە زیاتر لە ڕادەیەکی دیاریکراو دەر بکرێن، ئەگەر کەمتر لەو ڕادەیە بێت، تاقیکردنەوەکە شکست دەهێنێت.
تاقیکردنەوەکە تا ٩٨% تایبەتمەندی(specificity) هەیە، بەو مانایە کە لە ژمارەیەکی کەم لە برینەکاندا ئەم تاقیکردنەوە ئەنجامەکەی هەڵە دەبێت.
بەوتەی دوکتۆر ڕابێرت وێڵچ پسپۆڕێ پزیشکیی فریاکەوتن لە زانکۆی واین، ئەم تاقیکردنەوە ڕێژەی سی.تی سکەن تا ٣٥% کەم دەکاتەوە.
تاکوو ئێستاش کەس بەو باوەڕە نەگەیشتووە کە ئەم تاقیکردنەوە پێویستە یا دەتوانێت گۆڕانکاری لە نەخۆشخانەکاندا دروست بکات .
ئەنجامی تاقیکردنەوەکە دوای ٢ تا ٤ کاتژمێر ئامادە دەبێت. بۆ نەخۆشێک کە پێویستی بە چاودێریی خێرایە، ناتوانین تا ئەو ماوەیە چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکە بین. پزیشک تەنیا چەند خولەکی کات هەیە بۆ بڕیاردان نەک چەند کاتژمێر!
وێڵچ هیوادارە کە تاقیکردنەوەی خوێن زیاتر پێش بکەوێت و لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ نەخۆشەکان سودی لێ وەربگرن.

 

ئامادەکردن: ئەوین عەبدوڵڵاپوور

فەرهەنگۆک:
blood test تاقیکردنەوەی خوێن
Specificity تایبەتمەندی
Emergency medical پزیشکیی فریاکەوتن
Emergency care چاودێریی خێرا

 

https://www.livescience.com/63159-blood-test-brain-injuries.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button