بابەتتەکنەلۆجیا

یەکەم ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی تۆیۆتا

سەردەمێک بوو کە تۆیۆتا پێشەنگی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبرید بوو، بەڵام ئێستا لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەباییدا تێسلا پلەی یەکەمی هەیە و تۆیۆتاش بە ئاواتی بەدەستهێنانی ئەو جێگەیەیە؛ ئێستا وەخۆ کەوتووە و یەکەم ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی خۆی بەرهەم هێناوە.
ئەم ئۆتۆمبێلەی تۆیۆتا کە به هاوکاریی سوبارۆ بەرهەم هاتووه و بە ناوی (bZX4) ناسراوه، ئۆتۆمبێلێکی بەرزه کە لەسەر بانەکەی خۆی تەختەی خۆری هەیە.
ئەم ئۆتۆمبێله له دوو جۆری (FWD) و (AWD)دا دەدرێته بازاڕ. جۆری (FWD) بزوێنەرێکی ١٥٠ کیلۆواتی هەیە کە له ٨.٤ چرکەدا خێرایی ئۆتۆمبێلەکە له سیفرەوە دەگەیەنێت بە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. جۆری (AWD) لەسەر هەر کام لە شەفتەکانی خۆی بزوێنەرێکی ٨٠ کیلۆواتی هەیە کە ٠ تا ١٠٠ی ئۆتۆمبێلەکە لە ٧.٧ چرکەدا نیشان دەدات.
پاکێجی باترییەکە بۆ باڵانسی زیاتر له ناوەڕاستی چاسیی ئۆتۆمبێلەکە دامەزراوه و ڕاگری ٧١.٥ کیلۆوات-کاتژمێر وزەیە. لە جۆری (FWD)دا هێزی پێوانی مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتر و لە جۆری (AWD)دا ٤٦٠ کیلۆمەتر دەداته ئۆتۆمبێلەکە. تۆیۆتا دەڵێت بە بارگەکەرێکی ١٥٠ کیلۆواتی تەنیا له نیو کاتژمێردا، باترییەکانی ٨٠% پڕ دەبنەوە. هەروەها دەڵێت دوای ١٠ ساڵ کارکردنی باترییەکان، کارامەییان تەنیا ١٠% دادەبەزێت.
کاتێک کە ئۆتۆمبێلەکەتان لە جێگەیەکی بەرتاو ڕاگرن، بەبێ ئەوەی لە کارەبای بدەن، لە ڕێگەی تەختەی خۆریی سەر بانەکەی، باترییەکان بارگاوی دەکاتەوە.
شەوانه کە نرخی کارەبا چەن قات گرانتر دەبێت، دەتوانن به بەرنامەیەک که دراوەتە ئۆتۆمبێلەکە لە کارەبای نێو باترییەکانی کەڵک وەرگرن و نیوەشەو کە کارەبا هەرزانتره، ئەمجار ئۆتۆمبێلەکە کارەبا وەرگرێت و باترییەکانی پڕ بکاتەوە.
تۆیۆتا بەڵێنی داوە لە ساڵی ٢٠٥٠وە ئۆتۆمبێلەکانی هیچ کاربۆنێک نەدەنە دەر.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
پێداچوونەوەی زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button