بابەتتەکنەلۆجیا

تۆیۆتا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی ٣٥ ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات

تۆیۆتا تا  ساڵی ٢٠٣٠، سی مۆدێل ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت.بەڵام جارێ بە هیوا نییە هەموو بەرهەمەکەنی بکاتە کارەبایی.

وا دیارە ژاپۆن لە بێلایەنیی کاربۆندا جددییە.

تۆیۆتا نایهەوێت واز لە بزوێنەری سووتانی ژوورەکی بهێنێت و ستراتیژیی دیکەی گرتووەتە بەر. ئەم کۆمپانیایە هەرچەند لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبرید (بەنزینی-کارەبایی) پێشەنگە، بەڵام بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی پێشتر دوودڵی دەنواند و ئێستاش درەنگ دەستی پێ کردووە.

ئامانجی تۆیۆتا بۆ ساڵی ٢٠٢٩ ئەوەیە کە لەو ساڵەدا ٣.٥ ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی بفرۆشێت.

نیوەی ئەم بڕە پارەیە بۆ گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی باتری سەرف دەبێت، تۆیۆتا وەبەرهێنانێکی جددی لە توێژینەوە و پەرەپێدان و سەرفکردنی سەرمایە بۆ نەوەی داهاتووی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات.

لێکسز، براندی لوکسی کۆمپانیا، زیاتر گرنگی بە کارەبا دەدات و تا ساڵی ٢٠٣٠ سەرجەم بەرهەمەکانی لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور و چین دەبنە تەواو کارەبایی.

carbon neutrality بێلایەنیی کاربۆن
وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button