بابەتتەکنەلۆجیا

هیزگەیەکی گەورەی با، هەڵکەوتوو لە ناو دەریای نەرویج وزەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز دابین دەکات!

نەرویج دەستی کردووە بە دروستکردنی هێزگەیەکی گەورەی با لە کەناراوەکانی ڕۆژاوای وڵات بۆ ئەوەی لە کارەبای بەرهەمهاتووی ئەو هێزگەیە وزەی پێویستی کیڵگەکانی نەوت و گازی ئەو نزیکانه دابین بکات .

خێرایی با لە دەریای باکووردا یەکجار زۆرە و هەر ئەوەش دەتوانرێت سوودێکی یەکجار زۆری لێ وە دەست کەوێت. ساڵی ڕابردوو، هێزگەی بای ٥٠ مێگاواتی لە سکۆتلەندا کە توانای کارەبادانی ٥٥ هەزار ماڵی هەیە، دەستی بە کار کرد. هەروەها لە کۆتایی ساڵدا هێزگەیەکی دیکەی با لە کەنارەکانی یۆڕکشایر لە بەریتانیا کە توانای بەرهەمهێنانی ١.٣ گیگاوات وزەی هەبوو بە تۆڕی کارەباوە لکا.

جێگەی سەرسووڕمان نییه ئەگەر نەرویج کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو ناوچەیە، بۆ سوودوەرگرتن لەم سەرچاوە زەبەلاحەی وزەی با، قۆڵ هەڵەماڵێت.

لە بەیاننامەی پڕۆژەکەدا هاتووە: ئەم هێزگەیە بە ناوی “هایویند تامپێن” بریتیە لە ١١ تورباین کە هەر کامیان لەسەر کۆڵەکەیەکی کۆنکرێت لە ناو ئاوەکانی دەریادا دادەمەزرێت و تێکڕا ٨٨ مێگاوات وزە بەرهەم دەهێنن.

وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە سێ مانگەی سێهەمی ساڵی ٢٠٢٢ڕا بەرهەمهێنانی کارەبا دەست پێ بکات و نزیکەی ٣٥% لە پێداویستیی کارەبای کێڵگەکانی نەوتیی نەرویج دابین بکات. لە هەمان کات دا ساڵانه لە دەردانی ٢٠٠ هەزار تۆن کاربۆن دیۆکساید بەرگری دەکات.

Hywind Tampen

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

سەرچاوە:

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button