بابەتتەکنەلۆجیا

وەشانی دووەمی پلاتفۆرمی ژیریی دەستکرد

بە خۆشحاڵییەوە بڵاوبوونەوەی وەشانی دووەمی پلاتفۆرمی ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنین. ماڵپەڕی ژیریی دەستکرد، وەک تەنیا ماڵپەڕی لەخۆگری هەموو لق و بەشەکانی زمانی کوردی، بەستێنێکە بۆ پەرەدان و بەردەستخستنی تەکنۆلۆژییەکانی ژیریی دەستکرد بۆ زمانی کوردی.
لە بڵاوبوونەوەی وەشانی یەکەم تاکوو ئێستا نزیکەی دوو ساڵ تێپەڕیوە، لەو دوو ساڵەدا ژیریی دەستکرد هێندەی دە ساڵان پێش کەوتووە. وێڕای ئەو پێشکەوتنە، ئاستی نواندنەوەی زمان و کولتووری کوردی بەتایبەت بۆ زارە کەم سەرچاوەکان بەپێی پێویست نەبووە. هەر بەم هۆکارە وەشانی دووەمی پلاتفۆرمی ژیریی دەستکرد وەک پێشەنگی ئاقاری تەکنۆلۆژییەکانی دەنگ بۆ زمانی کوردی دەناسێنین.
لەم وەشانەدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی زۆر بنەڕەتی کراون و خزمەتگوزاریی نوێ پێشکەش کراون کە لێرەدا لیستێکی کورت لەو تایبەتمەندییانە دادەنێین:

١. ناسینەوەی ڕاستەوخۆی ئاخاوتن:
ئامانجی ناسینەوەی ڕاستەوخۆی ئاخاوتن یان دیکتەکردن ئەوەیە کە بەکارهێنەر بە بەردەوامی قسە بکات و دەنگەکەی ببێتە نووسین. ئەم سیستمە بۆ ئەو کەسانە بەکەڵکە کە ڕۆژانە بە بەردەوامی دەنووسن و تایپ دەکەن و تا ئەو جێگەیەی ئاگادار بین پلاتفۆرمی ژیریی دەستکرد تەنیا بەستێنی بەردەستخستنی ئەو خزمەتگوزارییەیە بۆ زمانی کوردی. لە وەشانی نوێدا، یەک زاراوەمان تێپەڕاندووە و ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سێ زاری سەرەکیی کوردی بەردەست خراوە کە بەم شێوەیەن:
١.١ کوردیی ناوەندی:
پشتبەستوو بە دوایین توێژینەوەکانمان ئەم سیستمە باشترین سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتنی زمانی کوردیی ناوەندی تاکوو ئێستایە. لە تایبەتمەندییەکانی ئەم سیستمە پشتیوانی لە خاڵبەندییەکی دروستی دەقی تایپکراو و وردەکارییەکانی ڕێنووسی ستانداردی کوردییە کە لەلایەن ئەکادیمیای کوردی و وەزارەتی پەروەردەی ‌ حکوومەتی هەرێمەوە ڕەچاو دەکرێت.
تێبینی: لە پەرەدانی سەرچاوە پێویستەکانی ئەم سیستمەدا نزیک ١٠٠٠ کەس لە خوێندکاران و مامۆستایانی کورد لە زانکۆکانی کۆیە و ڕاپەڕین بەشدارییان کردووە کە لە دەرفەتی تردا دەگەڕێینەوە سەر ئەم بابەتە و بە وردی باسی ئەو بەشدارییە گەورە لە دابینکردنی سەرچاوەکانی زمانی کوردی دەکەین.
١.٢ کوردیی خوارین:
لەم وەشانەدا باشترین سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتنی کوردیی خواروو کە تا ئێستا پەرە دراوە بەردەست خراوە. بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی بابەتی ستانداردسازیی کوردیی خوارین، کۆمەڵێک لە نووسەر و توێژەرە ناسراوەکانی ناوچەکانی کرماشان و ئیلام بەشداریی ئەم کارەیان کردووە.

٢. تایپی فایل و ژێرنووس
بە پشتبەستن بە سیستمەکانی ناسینەوەی ئاخاوتن بۆ هەر سێ زاری ئاماژەپێکراو، خزمەتگوزاریی گۆڕینی فایلی دەنگ و ڤیدیۆ بۆ دەق و هەروەها ئامادەکردنی ژێرنووس بۆ ڤیدیۆی هەر سێ زارەکە لەم وەشانەدا بەردەست خراوە. بە هۆی کەڵکی زیاتری ژێرنووس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵمان داوە ژێرنووسەکان کورت بن. هەروەرها دەستکاریکەری تایبەتمان بۆ ژێرنووسەکان پەرە داوە کە لەوێدا بەکارهێنەر دەتوانێت دوای پێداچوونەوە بۆ ژێرنووسەکان بکات.

٣. خوێندنەوەی دەق
یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی لە وەشانی دووەمدا زیاد کراوە، خوێندنەوەی ئۆتۆماتیکی دەقی کوردیی ناوەندییە. لە بەشی خوێندنەوەی دەقدا دەتوانن بە دەنگی دوو بێژەری پیاو و یەک بێژەری ژن، بە لەبەرچاوگرتنی هەردوو بەشی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەقی درێژ تاکوو دە هەزار پیت بخوێننەوە. تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی دیکە کە لەم ماڵپەڕەدا بەردەستمان خستووە، ئەوەیە کە دەتوانن بە دەنگی هەر کەس دەنگ بەرهەم بهێنن. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە ڕەچاوی مافی خاوەندارێتیی دەنگەکە بکەن.

۴. داڕشتن و دیزاینی ماڵپەڕ
لەم وەشانەدا سەرجەم بەشەکانی نێوانەڕووی بەکارهێنەر داڕێژراونەتەوە. هەوڵمان داوە بە سادەترین ڕێگە بەکارهێنەر دەستی بە خزمەتگوزارییەکان ڕا بگات. هەروەها بتوانێت لە نێوانەڕوویەکی یەکخراودا لە نێوان زارەکاندا هەڵبژێرێت. هەروەها بەشی وێبلاگی ماڵپەڕەکە تایبەتمەندیی خوێندنەوەی دەقی پێ زیاد کراوە.
تێبینی: لەم وەشانەدا مۆدێلەکانی ناسینەوەی ئاخاوتنی کوردیی ژووروو و هەروەها وەرگێڕانی ئاخاوتنی کوردیی ناوەندی نوێ نەکراونەتەوە. لە وەشانەکانی داهاتوودا ئەو مۆدێلانەش پێش دەخەین و نوێیان دەکەینەوە.

ئامادەکردن: د. ئاران ئەمینی
#هەواڵ

🖥زانیاریی زیاتر

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد