بابەتزانستە بنەماییەکان

بزنەکان دەنگ نادەن!

شێوازی بڕیاردانی گشتی لەنێو ئاژەڵەکاندا جیاوازە.

بۆ نموونە سەگە کێوییە ئەفریقاییەکان پێش ئەوەی ڕەوەکەیان وەڕێ بکەوێت دەپژمن و تەنیا کاتێک کە هەموویان ڕای خۆیان دەرببڕن، وەڕێ دەکەون.

تەنانەت وا دەردەکەوێت کە بووفالۆ ئەفریقاییەکان بە جووڵاندنی خۆیان دەنگ دەدەن؛ بەم شێوەیە کە هەر بوفالۆیەک بە جووڵەی خۆی ئەو ڕێگەیە نیشان دەدات کە دەیهەوێت لەوێوە بڕوات و دواتر مێگەلەکە مامناوەندی هەموو شوێنەکان هەڵدەبژێرێت.

کەوایە مێگەلی ئاژەڵە جیاوازەکان بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر بڕیاری گشتی دەدەن. زانایان مێگەلەکان بە دوو دەستەی گشتی دابەش دەکەن: ئەو مێگەلانەی کە دەنگ دەدەن و ئەوانەی کە لاسایی دەکەنەوە.

توێژینەوەیەک لەسەر بزنە نامیبیاییەکان دەریخستووە کە بزنەکان دەنگ نادەن و بۆ هەڵبژاردنی ڕێگەی ڕۆیشتنی ڕانەکەیان، تەنیا لاسایی یەکتر دەکەنەوە. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە جۆرناڵی ″Royal Society Open Science″ بڵاو بووەتەوە، دەرکەوتووە شوێنی ڕۆیشتنی بزنەکان بەم شێوەیە دیاری دەکرێت: سەرەتا بزنێک وەڕێ دەکەوێت و پاشان نزیکترین بزن لاسایی ئەو دەکاتەوە و هەر بەم چەشنە درێژەی دەبێت.

زانایان دەڵێن هەرچەندە بزنەکان بەم شێوەیە لاسایی یەکتر دەکەنەوە و دەنگ نادەن، بەڵام ڕەنگە وەها ڕەوتێک هەندێک تایبەتمەندیی هەبێت بۆیان کە لە مانەوەیان لەنێو ڕانەکە یارمەتییان دەدات.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
پێداچوونەوەی زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە:

www.nytimes.com/2021/02/05/science/goats-dont-vote.amp.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button