بابەتزانستە بنەماییەکان

ئایا دەتوانین دایناسۆرەکان بگەڕێنینەوە؟

کۆنترین DNA لە تۆماری بەردبووەکاندا نزیکەی ١ ملیۆن ساڵ تەمەنی هەیە. دایناسۆرەکانیش ٦٦ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لەناو چوونە؛ کەواتە بە دڵنیاییەوە DNAیەکیان لێ بەجێ نەماوە. هەبوونی DNA بۆ هێنانەوەی گیانلەبەرانی بنەبڕبوو فاکتەرێکی زۆر گرینگه بەڵام تاکە ڕێگەش نییه. بۆ نموونه “ئەندازیاریی پێچەوانە” ڕێگەیەکی دیکەیە بۆ گەڕاندنەوەی بەرەی دایناسۆرەکان.

لە ئەندازیاریی پێچەوانەدا دەتوانین بە جینەتیکی باڵندەکان (کە وەک بنەچەی ڕاستەوخۆی دایناسۆرەکان دێنە هەژمار)، گیانلەبەرێکی دایناسۆرئاسا پێک بێنین.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی “Colossal Biosciences” ( کە ڕێکخراوەیەکی لێکۆلینەوەی زانستییە و لەسەر گیانلەبەرانی بنەبڕبووش توێژینەوەیان هەبووە)، سەبارەت بە ئەگەری هێنانەوەی ئەو ئاژەڵانە ئاماژە بە تەکنەلۆژیی “وێنەهێنانەوە” دەکات. لە تەکنەلۆژیی وێنەهێنانەوە بۆ گیانلەبەرانی بنەبڕبوو، سەرەتا دەبێ گیاندارێکی زیندوو بدۆزنەوە که لە ڕوانگەی جینەتیکییەوە لە گیانداری بنەبڕبوو بچێت و بن و بنەچەی یەک بن.

بۆ نموونە، فیلی ئاسیایی و مامووتی تووکن لە ڕوانگەی جینەتیکییەوە بن و بنەچەی یەکدین. کەواتە بۆ گەڕاندنەوەی مامووتی تووکن، جینەتیکی فیلی ئاسیایی ڕەنگە یارمەتیدەرێکی باش بێت.

بەڵام لە ڕاستیدا دۆزینەوەی DNAیە تەمەندار و کۆنەکان، کارێکی ئەستەم و مەحاڵە. کەواتە هەرچەندە لە ڕوانگەی مێژوییەوە بەرەو دوا بگەڕێینەوە و ناوچەکان گەرمتر و شێدارتر ببن، گەڕان بەدوای DNA و ئاسەوارە کۆنەکانیان بەهۆی تێپەڕینی کات و لەناوچوونیان ئەستەمتر دەبێت.

لە کۆتاییدا، لە ڕوانگەی زانستییەوە بەپێی دۆخی زانستی و تەکنەلۆژیاییی ئەم سەردەمە، ئەگەری گەڕاندنەوەی دایناسۆرەکان لە ئارادا نییە.

ڕەنگە بۆ ٢٠ ساڵی داهاتوو، زانست بەرەو جێگەیەک بمانبات کە بتوانین دایناسۆرەکان و هەموو گیانلەبەرانی بنەبڕبووش بگەڕێنینەوە.

Record fossil: تۆمارە بەردبووەکان

Reverse Engineering: ئەندازیاریی پێچەوانە

Animal coloning: وێنەهێنانەوەی ئاژەڵان

woolly mammoth: مامووتی تووکن

وەرگێڕ: دڵنیا ئەحمەدی

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button