بابەتزانستە بنەماییەکان

ئەو دەزوولە سپییە لکاوانە بە زەردێنەی هێلکە تۆون؟

کاتێک هێلکەیەک دەشکێنین دەزوولەیەکی سپی دەبینین کە بە زەردێنەکەیەوە نووساوە. بڕوای باوی کوردەواری دەڵێت: ئەمە تۆوی کەڵەبابە! بەڵام لە ڕاستیدا تۆو نییە.

کاتێک زەردێنەی هێلکە پێک دێت، لەنێو سپێنەکەدا دەسووڕێت و لەم پرۆسەیەدا لە سەر و خوارەوەی هێلکەکە ئەم ڕیشاڵە پڕۆتینییانە ساز دەبن کە بە زمانی زانستی پێی دەڵێن: چاڵازای (Chalazae).

ڕۆڵی ئەم دەزوولانە لەنێو هێلکەدا چییە؟

ئەم دەزوولانە کاریان ئەمەیە کە زەردێنە لە ناوەڕاستی هێلکەدا ڕابگرن و وەک پشتێندێکی ئەمنی وانە بۆ هێلکە.
هەرچەند ئەم دەزوولانە ئەستوورتر بن باشترە و یەکێک لە نیشانەکانی تازەبوونی هێلکەیە.

لەنێو هێلکەی کۆندا دەزوولەکان زۆر بچکۆلەترن یان هەر نەماون.
خواردنیشیان کەڵکی زۆری هەیە. چونکە تەواو پڕۆتینن و هیچ پەیوەندییەکیشیان بە تۆوەوە نییە.

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاریی خواردنی دایکان و منداڵان
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە: Egg Bioscience and Biotechnology/Yoshinori Maine

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button