بابەتزانستە بنەماییەکان

بۆچی ناتوانین لە لووتکەوی کێوی ئیڤێرێست هێلکە بکوڵێنین؟

لە هەموو شوێنێکی جیهاندا دەکرێت هێلکە بکوڵێنیت. بەڵام لە یەک شوێنی جیهاندا کوڵاندنی هێلکە مەحاڵە، تەنانەت ئەگەر سۆپایش و هەر ئامێرێکی دیکەت پێ بێت! ئەو شوێنە ئێڤێرێستە، بەرزترین کێوی دونیا.
ڕەنگە ئەم بابەتە بۆ هەر کەسێک گرینگ نەبێت بەڵام ڕێسا تێرمۆدینامیکییەکانی پشتی ئەم بابەتە بەڕواڵەت سادەیە، لەسەر دروستکردنی چێشت و خواردنەوەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا کاریگەری هەیە کە هیچ ڕێگایەک بۆ سەرپێچیکردن لێیانەوە نییە.
بەڵام بۆچی کوڵاندنی هێلکە لە ئێڤێرێست مەحاڵە؟ ئەم کێشەیە پەیوەندی بە پەستانی هەواوە هەیە.
لە ئاستی دەریا، ئاو لە  ١٠٠ پلەی سانتیگڕاد دێتە کوڵ کە پلەی گەرمیی کوڵانی ئاوی پێ دەگوترێت. بەڵام پێچەوانەی ناوەکەیەوە پلەی کۆڵانی ئاو تەنیا لە یەک پلەدا نییە. لە ڕاستیدا ئاو بەپێی ئاستی پەستانی هەوا، پلەی گەرمیی کۆڵانی جیاوازە.

بۆچی ناتوانین لە لووتکەوی کێوی ئیڤێرێست هێلکە بکوڵێنین؟ هەرچەندە زۆرتر لە ئاستی دەریا بەرز ببینەوە، پلەی گەرمیی پێویست بۆ کوڵاندنی ئاو کەمتر دەبێتەوە. بۆ دیاریکردنی پلەی کوڵاندنی ئاو بە شێوەیەکی دروست، لەو شوێنەدا کە هەن، دەتوانن ژمێرەر بەکار بهێنن. لە ڕاستیدا بۆ هەر ٣٠٠ مەتر بەرزایی، پلەی کوڵین ١ سانتیگڕاد کەمتر دەبێتەوە.
بۆ نموونە لە شاری «لاڕینکونادا» که بەرزترین شوێنی نیشتەجێبوون لە جیهاندایه‌ و نزیکەی ۵٠۵٢ مەتر بەرزتر لە ئاستی دەریایە، ئاو لە ٨٢.٨ پلەی سانتیگراد دێتە کوڵ. ئەم پلەیە هێشتا بۆ کوڵاندنی هێلکە باشە بەڵام کەمترە لە پلەی کۆڵانی پێویست بۆ دروستکردنی قاوە. ئەگەرچی هێشتا دەتوانن قاوەی لێ دروست بکەن.
کێوی ئێڤێرێست بە شێوەیەکی بەرچاو زۆر بەرزتر لە شاری «لاڕینکونادایە». بەرزی کێوی ئێڤێرێست لە ئاستی دەریا ٨٨۴٩ مەترە و پەستانی هەوا لەوێدا نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرگەهەوایە، بۆیە پلەی کوڵان بۆ ۶٨ پلەی سانتیگڕاد دادەبەزێت. ئەم پلەی گەرمییە هێشتا ئەوەندە داخە کە ببێتە هۆی سووتاندن بەڵام تینی ئەم گەرمایە ئەوەندە نییە کە بتوانێت هێلکەیەک بەتەواوی بکوڵێنێت.

وەرگێڕ: مێدیسا وەیسی
چاوەدێری زمانی: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور

پۆستە هاوشێوەکان

4 کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button