بابەتزانستە بنەماییەکان

هێزی ڕاکێشان هاوتایی مەیدانی ئەلەکتریکی و موگناتیسی تێک دەشکێنێ!

ئایا هیچ سەرنجتان داوەتە هاوتایی و تەقاڕونی دوو چاو و دوو دەست و دوو گوێ و دوو پێی خۆتان؟ ئایا هاوتایی گەڵای دارەکان، گیانلەبەرەکان و زۆر دیاردەی سروشت سەرنجی ڕانەکێشاون؟
لەڕاستیدا هاوتایی دیاردەیەکی بەرچاو لە زۆر یاسای سروشتدایە. هاوتایی بنەمایەکی زۆر بنەڕەتی لە زانستدا بووە بۆ شرۆڤەی سروشت.

١٥٠ ساڵ لەمەپێش مەیدانی ئەلەکتریکی و موگناتیسی بە دوو شتی زۆر جیاواز لە یەک دەناسران. بەڵام زانستمەندی بەناوبانگ مایکێڵ فارادەی بە تاقیکردنەوەکانی نیشانی دا کە گۆڕانی مەیدانی ئەلەکتریکی دەتوانێ مەیدانی موگناتیسی دروست کات و بە پێچەوانە گۆڕانی مەیدانی موگناتیسی دەتوانێ مەیدانی ئەلەکتریکی دروست کات. دواتر، زانستمەندێکی بەناوبانگی تر بە ناوی جەیمز کلارک ماکسوێل، بۆی دەرکەوت کە مەیدانی ئەلەکتریکی و موگناتیسی هاوتاییەکی سەیروسەمەریان هەیە. بەو جۆرەی کە بۆ نموونە دەتوانی جێی مەیدانەکان بگۆڕی بێ ئەوەی شتێک بگۆڕدرێ. ئەم هاوتاییە باڵکێشە کە لە نێوان مەیدانی ئەلەکتریکی و موگناتیسی هەیە، پێی دەڵەن هاوتایی دوو-دوویی ئەلەکترۆموگناتیسی.
لەم هاوتاییەدا ئاڵۆزییەک هەیە کە زانستمەندانی بۆ ماوەیەکی زۆر سەرقاڵ کردووە: ئەگەر لە نێوان مەیدانی ئەلەکتریکی و موگناتیسی هاوتایی هەیە، ئەی بۆ ئێمە باری ئەلەکتریکیمان هەیە (وەک ئەلەکترۆن و پڕۆتۆن)، بەڵام باری موگناتیسیمان نییە؟

لە نوێترین توێژینەوەدا، فیزیکزانانی زانستگای لویزیانای ئامریکا، نیشانیان داوە کە هەبوونی هێزی ڕاکێشان لە جیهاندا، ئەو هاوتاییە لە قەبارە بنەڕەتییەکاندا دەشکێنێ. بەم شێوەیە هێزی ڕاکێشان لەوانەیە چارەسەری ئەو ئاڵۆزییە بێ. ئەم توێژینەوە هەروەها دەتوانێ تێگێشتنی ئێمە لە مێژووی جیهانی هەبوو چاکتر بکات.

Electromagnetic duality symmetry

سەرچاوە:
https://journals.aps.org/prl/abstract/10.1103/PhysRevLett.118.111301

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button