
مشکی مرۆڤ-ئاسا
زانایان توانیویانە ئاولەمەیەکی مشک-مرۆڤی دروست بکەن.
٤٪ خانەکانی ئەم ئاولەمە لە خانەکانی مرۆڤ پێک هاتوون.
بە سەرسامییەوە، خانەکانی مرۆڤ توانیبوویان لە خانەکانی مشکەوە فێر بن و خێراتر لە گەشەکردنی زۆر هێواشی ئاولەمەی مرۆڤ، واتە بە خێرایی ئاولەمەی مشک گەشە بکەن.
جیان فێنگ، پڕۆفیسۆری بەشی زیندەفیزیای زانکۆی نیۆیۆرک دەڵێت:” ئەم دۆزینەوەیە زۆر چاوەڕواننەکراو بوو.
سەرکەوتووبوونی گەشەکردنی خانەکانی مرۆڤ لە نێو ئاولەمەی مشکدا، ڕەنگە لە داهاتوودا یارمەتی زانایان بدات بۆ ئەوەی ڕەوتی گەشەکردن و پیربوونی لەشی مرۆڤ و هەروەها چۆنیەتیی تێکچوونی خانەکان لە نەخۆشییەک وەکوو کۆڤید-۱۹ نیشان بدەن.
فێنگ هەروەها دەڵێت:” دەتوانن لە گەشەدانی ئەندامەکان بۆ پەیوەنددانیان کەڵکی لێ وەربگرن.”
ئامادەکردن: هێمن موحەممەدیان
وشەکان:
embryo: ئاولەمە
transplantation: پەیوەنددان
سەرچاوە: