بابەتمێشک

ستایشکردن لەباتی سزادان، بۆ گەیشتن بە سەرنجدانی زیاتر لە سەدا ٣٠ی قوتابیان.

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە دەروونناسیی پەروەردەییدا بڵاوکراوەتەوە، مامۆستاکان دەبێت بۆ باشترکردنی هەڵسوکەوتیان لە کاتی وانە کوتنەوەدا، لە باتی سزادانی منداڵەکان بۆ هەڵسوکەتی خراپیان، بۆ هەڵسوکەوتی باش ستایشیان بکەن.

لێکۆلەران لە سێ ویلایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵسوکەوتی ۲۵۳۶خوێندکار، لە تەمەنی باخچەی منداڵان تا پۆلی شەشەمیان چاودێری کردووە. 

کاتێک مامۆستاکان ناچار کران ژمارەی ستایشکردن لە بەرامبەری ژمارەی سەرزەنشتکردن زیاتر بکەن، دەرکەوت کە سەرنجدانی منداڵەکان بۆ ئەرکەکانیان زۆرتر بووە.

لەم توێژینەوەیەدا کە دوکتۆر پاول کالدارێلا، لە زانکۆی بریگام یانگ ڕابەری دەکرد، تیمێک لە ۱۵۱ پۆل و لە ۱۹ قوتابخانەی سەرەتایی لە میسوری، تنسی و یوتا توێژینەوەکەیان بەڕێوە برد. 

لە نیوەی پۆلەکاندا، مامۆستاکان پرۆگرامی خۆتێوەردانی هەڵسوکەوت بە ناوی CW-FITیان بەڕێوە برد. لەو پرۆگرامەدا خوێندکاران سەبارەت بە شارەزایی کۆمەڵایەتی کە لەوان چاوەڕوان دەکرێت لە پۆلەکانیاندا نیشانی بدەن، ئاگادار دەکرێنەوە و بۆ ئەنجامەکەی خەڵات دەکرێن. لە نیوەی دیکەی پۆلەکاندا، مامۆستاکان پیشەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایی خۆیان بە کار دەهێنن.

ئەم توێژینەوە، پەیوەندیی نێوان ڕێژەی ستایشکردن بە سزادان (PRR) کە مامۆستاکان بەکاری دەهێنن و سەرنجدانی خوێندکارەکان بە چالاکی قوتابیان نیشان دەدات. ئەگەر مامۆستاکان زۆرتر ستایش بکەن و کەمتر سەرزەنشت بکەن، خوێندکارەکان  زۆرتر گوێ لەو مامۆستایە دەگرن یا لەسەر ئەرکێک کە بۆیان تەرخان کراوە باشتر کار دەکەن.

جیاوازی لەوەدا بوو، لە پۆلێکدا کە PRR زۆرترین بووە بە نیسبەت پۆلێک کە PRR کەمترین بووە، قوتابیەکان لە سەدا ۲۰ تا ۳۰ زۆرتر کاتی خۆیان بۆ سەرنجدان بە مامۆستا یا ئەرکەکانیان تەرخان کردووە. ئەم پەیوەندییە لە هەردوو پۆلی  CW-FIT و ئاسایی پێشان دراوە.

 دوکتۆر کالدارێلا دەڵێت: بەداخەوە توێژینەوەکانی پێشوو نیشان دەدات کە زۆربەی کات مامۆستاکان لە باتی ئەوەی کە بۆ هەڵسوکەوتی گونجاوی خوێندکاران ستایشیان بکەن خوازیاری سزادانی خوێندکارانن بۆ هەڵسوکەوتی هەڵەیان، کە ئەمە دەتوانێت کاریگەرییەکی نەرێنی لە پۆلەکان و لەسەر هەڵسوکەوتی خوێندکارەکان هەبێت.

ستایشی شێوەی ڕەخنە و پێشنیاری خوێندکاران بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چ جۆرەهەڵسوکەوتێک لەوان چاوەڕوان دەکرێت و چ جۆرەهەڵسوکەوتێک بۆ مامۆستاکان جێگای ڕێزلێنانە، پێویستە لە لایەن مامۆستایانەوە ئەنجام بدرێت.

ئەگەر مامۆستاکان بەو ڕادەیەی کە خوازیاری سزادانن، خوێندکاران ستایش بکەن، هەڵسوکەوتی خوێندکاران بە پێی ئەرکەکانیان دەگاتە لە سەدا۶۰. ئەگەر مامۆستاکان بتوانن ستایشکردن بە نیسبەت سزادان ۲لەسەر۱ یان بەرزتر بکەن، خوێندکاران چاکسازیی زۆرتریان لە ناو پۆلدا دەبێت.

ئەنجامەکان ئاماژە دەکەن کە ستایشکردن ئامێرێکی بەتوانایە بۆ مامۆستاکان و ئیلهامدەری خوێندکارانە بۆ ئەنجامی کاری دژوارتر.

توێژینەوەکانی پێشوو ئاماژە بەوە دەکەن کە ستایش کردن دەتوانێت فێربوون بەهێز بکات و منداڵان پێش بخات.

دوکتۆر کالدارێلا دەڵێت: هەمووکەسێک بایەخی ستایشکردن و ڕێزلێگرتن بۆ هەوڵدانی هەیە، ئەمە بۆ پەروەردەکردنی ڕێزگرتن لەخۆ و باوەڕبەخۆبوونی منداڵەکان بەشێکی زۆر گەورەیە.

هەروەها هەڵسوکەوتێک کە بەهای پێ بدرێت، گەشە دەکات، لە بەر ئەوە ئەگەر مامۆستاکان هەڵسوکەوتی باشی منداڵەکان ستایش بکەن، ئەو هەڵسوکەوتە زۆر دەبێت و فێربوون چاکتردەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم توێژینەوەیە نیشان دەدات کە ستایشکردن ڕۆلێکی گرینگی لە زیادکردنی سەرنجدانی خوێندکاران لە پۆلدا هەیە، بەڵام لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن کە بۆ ڕاگرتنی سەرنجی منداڵەکان دەبێ تەکنیکی فێربوونی دەنگ و پلانەکانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیش بە کار بهێنرێت.

 

نووسەر: Taylor & Francis

ئامادەکردن: ئەژین جەلالی

 

وشەکان:

شێوێنەری  Disruptive  

 ستایشکردن  Praise 

دەروونناسی پەروەردەیی Educational Psychology 

پاول کالدارێلا Paul Caldarella

 بریگام یانگ Brigham Young 

میسوری Missouri

تنسی Tennessee 

یوتا Utah

ڕێژەی ستایش کردن بە سزادان

 praise to reprimands (PRR)   

 خۆتێوەردانی intervention

 

سەرچاوە:

https://m.phys.org/news/2020-01-greater-focus-classroom.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button