بابەتمێشک

بۆچی ئافرەتان نیگەران و دوودڵترن؟!

زانایان ئەوەیان زانیوە کە بە شێوەیەکی گشتی، ئافرەتان لە هەموو تەمەنەکان نیگەرانترن و نیگەرانییەکی سەختتریان هەیە لە پیاوان. هەروەکو چۆن ئافرەتان زیاتر هەست بە مەترسییەکان دەکەن لە بارودۆخە جیاوازەکاندا وە لە پیاوان خەمبار و دوودڵترن

 

ئێستا ئێمە دەزانین کە بۆچی وایە

 

بەپێی دوو توێژینەوە ئافرەتان زیاتر لە پیاوان باوەڕیان وایە ژینە ئەزموونکراوەکانی ڕابردوو دەکرێت ببێت بە پێشبینی بۆ داهاتوو.

 

توێژینەوەکە، کەسانی ٣ بۆ ٦ ساڵی و کەسانی پێگەیشتووی لە هەردوو ڕەگەز دەگرتەوە، ئەو مەودایەی دیاری دەکرد کە تیایدا بەشداربووان وا بیریان دەکردەوە نیگەرانی و دوودڵی پەیدا دەبێت بە هۆی بیرکردنەوە لەوەی کە ڕووداوێکی خراپ کە لە ڕابردوودا ڕووی داوە و ڕەنگە سەرلەنوێ لە داهاتوودا ڕوو بدات. ( ئەو چالاکییە، بە شێوازە سادەکەی، زۆر گرینگە بۆ تێگەیشتنی کۆمەڵانی خەڵک و هەروەکو گرینگە بۆ بڕیاڕدان و خەمڵاندنی مەترسییەکان.)

 

لە توێژینەوەی یەکەمدا، بەشداربووان گوێیان بۆ شەش چیرۆک گرت کە چەند کەسایەتییەکی دیاریکراو لە چیرۆکەکەدا لە لایەن ئاژەڵ یان کەسانی ترەوە زیانیان پێ گەیەندرابوو. چەند ڕۆژێک دواتر، ئەو کەسایەتییە دیاریکراوەی کە زیانەکەی لێدرابوو هەستی بە نیگەرانی و گۆڕانی رەفتار دەکرد کاتێک ڕووبەڕووی ئەو کەسە بەدڕەفتارە دەبووەوە کە پێشتر زیانی پێ گەیاندبوو.

بۆ نموونە، ئەگەر کوڕێکی بچووک یارییەکی منداڵان لە کوڕێکی تر بدزێت، منداڵەکە دواتر ڕەنگە هەست بە نیگەرانی بکات کاتێک ئەو کوڕە دەبینێتەوە کە یارییەکەی لێ دزیبوو، و ڕەنگە لەو کاتەی یاری دەکات یارییە تازەکەی لە کوڕەکە بشارێتەوە.

 

توێژینەوەی دووەم هەمان شت بوو، تەنها ئەوە نەبێت کە ئەو کەسە یان ئاژەڵەی کە دواتر ڕووبەڕووی کەسایەتیەکە دەبووەوە بەو کەسە دەچوو کە پێشتر زیانی پێگەیاندبوو.

 

لە کۆتایی چیرۆکەکاندا، بەشداربووەکان داوایان لێکرا ئەوە ڕوون بکەنەوە کە بۆچی ئەو کەسەی زیانی پێگەیەندرابوو تووشی نیگەرانی و گۆڕانی رەفتار بووبووەوە.

 

توێژەرەکان تێبینیی ئەوەیان کردبوو کە کچە منداڵ و پێگەشتووەکان زیاتر گومانیان بە کار دەهێنا بۆ ڕوونکردنەوەی کاردانەوەی کەسایەتییەکە، هەر لەبەر ئەوەش بوو، ئەوان دەیانویست کاردانەوەی کەسایەتییەکە بە هەندێک ڕووداو لێکبدەنەوە کە لەوانەیە ڕوو بدات بە پێچەوانەی ئەوەی کە ڕوو دەدات و هەروەها ئافرەتان زیاتر لە پیاوان مەیلی ئەوەیان دەکرد کە پێشبینی ئەوە بکەن کە کەسایەتییەکە ئەوکاتەی ڕووبەڕووی ئەو کەسە دەبووەوە کە بە کەسە بەدڕەفتارەکە دەچوو تووشی نیگەرانی دەبوو لەبەر ئەوەی وا هەستی دەکرد کە کەسایەتییەکە زیانی پێدەگەیەنێت.

لە درێژەی توێژینەوەکەدا دەرکەوت کە منداڵان تا گەورە دەبن پەیوەندیی ڕابردوو بە داهاتوو زیاتر هەست پێدەکەن و ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی لە پەرەسەندنی توانایی ناسینی کەسەکان بڕوانین.

نووسەری توێژینەوەکە “کریستن لاگاتوتا” لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت”ئەو دەرەنجامانە جێبایەخن لەبەر ئەوەی کە زانیاریمان لەسەر کاریگەریی بیرکردنەوە لە ڕابردوو و بەستنەوەی بە داهاتوو لەسەر ئەو هەست و سۆز و ڕەفتارانە دەداتێ کە لە ساڵانی پێش چوونە قوتابخانە پەرە دەستنێنن.”

 

سەرچاوە: www.livescience.com/9535-women-worry.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button