بابەتمێشک

پاش مردن چی ڕوو دەدات؟

پاش مردن چی ڕوو دەدات؟

ئایا دەکرێت ئاگات لە مردنی خۆت بێت؟ ئایا پاش مردن ھێشتا ھەستی بینین و بیستن کار دەکات؟

ئەم پرسیارە، پرسیارێکی فەلسەفی، ئایینی و زانستییە.

بە پێی وتەکانی دوکتۆر سام پەرنیا*، بەڵێ دەتوانین بڵێین کە مرۆڤەکان دەتوانن ئاگایان لە مردنی خۆیان بێت.

لێرەدا باسی توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش دەکەین:

ئەم توێژینەوە لەسەر دوو هەزار کەس کە پێشتر تووشی وەستانی دڵ* بوون ئەنجام دراوە. لە ڕوانگەی پزیشکەکانەوە ئەم کەسانە بەهۆی وەستانی دڵ و نەگەیشتنی خوێن بە مێشک و جەستەیان، بە فەرمی مردوو ئەژمار دەکرێن.
بەڵام ١٤٦ کەسیان گەڕاونەتەوە بۆ ژیان. بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێشی ئەم توێژینەوە ئەمە نییە، چونکە لەوەپێشیش پزیشکەکان دەیانزانی کە ئەم دیاردەیە بوونی هەیە.

لەم توێژینەوەدا، پاش گەڕاوەنەی ئەو کەسانە بۆ ژیان، بە چەندین وێنە و دەنگ پرسیاریان لێ کرا. ئەم وێنە و دەنگانە بۆ تاقیکردنەوە کەڵکیان لێ وەرگیراوە.

ئاکامی توێژینەوەکە نیشانی دا کە لە سەدا چل کەس پاش مردن وشیارییان مابوو و هەندێک لەم کەسانە، بە وشیاریی تەواوە توانیویانە پاش مردن دەنگەکان ببیستن و دەور و بەری خۆیان و شوێنی مردنیان ببینن.
Sam Parnia
Cardiac arrest (CA)

https://www.resuscitationjournal.com/action/showFullTextImages?pii=S0300-9572%2814%2900739-4
https://bioethics.geor

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button