بابەتگەردوونناسی

نهێنیی گەردەلوولی زەریاکان

تا ئێستا بیرت لە نهێنی گەردەلوولەکانی ناو زەریاکان کردووەتەوە؟

بازنە دووکەڵاوییەکانی ئەم گەردەلوولانە چۆن دروست دەبن و چییان پێ دەڵێن؟
ئاو لە ئەقیانووسەکاندا بە هۆی شەپۆلگەلی گەورە و چکۆڵەوە کە لە ڕێگەی گەڕانی زەوی لە دەوری خۆیدا دروست دەبن، بە شێوەی ئاسایی بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوات. تەنانەت گێژاو و گۆمەکانیش هەر بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێ دەکەون. بەڵام جارجار دوو گێژاو دەتوانن پێکەوە تێکەڵ ببن و شتێک بە نێوی مادۆن (modon) بە دی بهێنن؛ گەردەلوولێکی هەرە گەورە کە بە پێچەوانەی ڕێگەی ئاسایی شەپۆلەکان دەڕوات.
لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ تا ٢٠١٦ ، نۆ دانە لە مادۆنەکان کە لە ئۆستڕاڵیا و لە ڕێگەی وێنە سەتەلایتییەکان و زانیارییەکانی پلەی گەرمای ئەقیانووس خرابوونە ژێر چاودێری، لێکۆڵینەوەیان لە سەر کرا.
لێکۆڵینەوەکان دەریان خست مادۆنەکان- کە وەکوو ئاڵقەگەلێکی دووکەڵاوی لە ناو زەریادا دێنە بەرچاو- بە خێراییەکی هەرە زۆرتر لە لێشاوە ئاساییەکان جووڵە دەکەن.
modon مادۆن
current لێشاو
Vortex گەردەلوول

ئامادەکردنی: مادێح مورادخانی

 

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/61199-what-are-modons.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button