بابەتگەردوونناسی

ئەم مانگە پێنج هەسارە لە ئاسمانی بەیانیدا لە سەر یەک هێڵ ڕیز دەبن.

بۆ دیتنی ئەم دیاردەیە پێویستت بە تەلەسکۆپ نییە
ئەم مانگە واتا مانگی حوزەیران دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوانەی هۆگری هەسارەناسین. لە بەیانیی زوودا دەتوانیت بە ئاسانی ٥ هەسارە لە ئاسماندا ببینیت کە لە یەک هێڵدا لە پەنای یەکتر دیارن. ئەوەش نەک بۆ تەنیا ڕۆژێک بەڵکوو بۆ هەموو بەیانییەکی ئەم مانگەیە.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، وا وێ دەچوو کە هەسارەکانی موشتەری و زوحەل لە ئاسمانی شەودا «خۆ بە یەکتردا بدەن». ئەمە وەهمێکی بیناییە کە بە هۆی شوێنی ئێمە لە کۆمەڵەی خۆردا چاو لەو دوو هەسارەیە دەکەین. لە ڕاستیدا ئەو دوو هەسارەیە بە ملیۆنان کیلۆمەتر لە یەکترەوە دوورن.
لە کاتێکدا کە بە زۆری دوو یان سێ هەسارە ئاوا لە یەک نزیک دیار دەکەون، ڕێکخستنی پێنج هەسارە تا ڕادەیەک دەگمەنە.
باشترین بەشی ئەم هەواڵە ئەوەیە کە پێویستت بە هیچ شتێک نییە بۆ بینینی هەسارەکان بێجگە لە خەوهەستان پێش خۆرهەڵات!
ئەم پێنج هەسارەیە بریتین لە: زاوە، ڤینۆس، مەریخ، موشتەری و زوحەل. ئەگەر بەیانییەک لە بیرت چوو یان هەور نەیهێشت بیانبینیت، هەمیشە بەیانیی ڕۆژی دواتر هەیە بۆ بینینی.
ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران، کاتژمێرێک پێش ڕووناکیی ڕۆژ، مانگیش دێتە ڕیزی ئەم پێنج هەسارەیە و دەتوانی بیانبینیت. بە سەرهەڵدانی خۆر ئەم میوانییە تەواو دەبێت!
Planet هەسارە
June حوزەیران
Mercury زاوە
April نیسان
Venus ڤینۆس
Mars مەریخ
Jupiter موشتەری
Saturn زوحەل

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی
سەرچاوە:

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button