بابەتگەردوونناسی

ژاپۆن بوو بە پێنجەمین وڵات کە بە سەرکەوتوویی لەسەر مانگ نیشتەوە!

پشکنەری SLIM بە بەرزترین ئاستی وردبینییەوە کە پێشتر نەبینراوە، لەسەر مانگ نیشتەوە. ڕۆژی ١٩ی جەنیوەریی ئەمساڵ، کاتژمێر ٣:٢٠ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا، ئاژانسی ژاپۆنیی پشکنینی سپاش (JAXA)، مێژووی تۆمار کرد. ئامانج ئەوە بوو کە پشکنەرەکە لە مەودای کەمتر لە ١٠٠ مەتریی ئامانجدا لەسەر مانگ بنیشێنێتەوە، کە بە سەرکەوتوویی پێی گەیشت. بە بەراورد بۆ ئاپۆلۆ ١١، دیاری کرابوو کە لە مەودای ۵ تا ٢٠ کیلۆمەتریی ئامانجدا بنیشێتەوە!
ژاپۆن دوای ئەمریکا و سۆڤیەتی پێشوو و چین و هیندوستان، پێنجەمین وڵاتە کە توانیویەتی لەسەر مانگ بنێشێتەوە. بەڵام ئەمە یەکەم هەوڵی ژاپۆن نەبووە! نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٢، پشکنەرێکی ژاپۆنی پێش نیشتنەوە لەسەر مانگ لەدەست چوو.
هەرچەند پتر لە ۵٠ ساڵ بەسەر دابەزینی مرۆڤ لەسەر مانگ تێدەپەڕێت، بەڵام نیشتنەوە لەسەر مانگ کارێکی زۆر دژوارە. هەر ڕۆژی پێشوو، پشکنەرێکی کەرتی تایبەتی ئەمریکا کە بەرەو مانگ بەڕێ کەوتبوو لە کاتی تێپەڕین بە بەرگەهەوای زەویدا، سووتا. لە مانگی ئاگۆستی پارەکەشدا پشکنەرێکی ڕووسی لەسەر مانگ کەوتە خوارەوە و چاڵێکی بە چاڵەکانی مانگ زیاد کرد!

Japan Aerospace Exploration Agency (JAXA)
Smart Lander for Investigating Moon (SLIM)

سەر

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button