بابەتگەردوونناسی

ناردنی پشکنەری فەزایی “پارکێر سۆلر” بەرەو خۆر

ناردنی پشکنەری فەزایی “پارکێر سۆلر” بەرەو خۆر

ناسا پشکنەری فەزایی “پارکێر سۆلر”ی بۆ سەفەرێکی مێژوویی بەرەو خۆر نارد، ئەم کەشتییە فەزاییە پشکنینە زانستییەکانی لە مانگی دێسەمبرەوە بەرەو زەوی دەنێرێت.

دۆزینەوەکانی ئەم گەشتە یارمەتیی توێژەران دەدات کە پێشبینیی ڕووداوەکانی کەشوهەوا باشتر بکەن کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مانگە دەستکردەکان و ئەستێرەناسەکان  و تێکدانی شەپۆلی ڕادیۆیی.

لە هەفتەی یەکەمی گەشتەکەیدا، کەشتییە فەزاییەکە یەکێک لە ئانتینەکانی و موگناتیسپێو جێگیر دەکات. هەروەها جێگیرکردنی یەکەم قۆناغی ئانتینەکانی بواری ئەلەکتریکی جێبەجێ دەکات. تاقیکردنەوەی ئامێرەکە لە سەرەتای سێپتەمبرەوە دەست پێدەکات و نزیکەی چوار هەفتەی پێدەچێت.

لە سەفەرە حەوت ساڵەکەیدا، پشکنەرەکە ٢٤ دەوری خۆر دەداتەوە، تا ٣.٨ ملیۆن مایلی لە خۆر نزیک دەبێتەوە. لەم خاڵەدا پشکنەرەکە بە خێرایی ٤٣٠ هەزار مایل لە کاتژمێرێکدا دەڕوات و دەبێتە خێراترین تەنێک کە مرۆڤ دروستی کردووە.

ئەگەر مەودای نێوان خۆر و زەوی بە یەک میتر لەبەر چاو بگرن. نزیکیی پارکێر سۆلر لە خۆر تەنیا چوار سانتیمەتر دەبێت.

پشکنەری پارکێر سۆلر چوار ئامێری لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە بۆ توێژینەوە لەسەر بوارە موگناتیسییەکان، پلاز و تەنۆلکە پڕوزەکان و وێنەگری لە بای هەتاوی (Solar wind).

گەشتەکە لە یوجین پارکێرەوە ناوەکەی وەرگرتووە. ئەو فیزیکزانەی کە بۆ یەکەم جار، بیردۆزەی هەبوونی بای هەتاوی لە ساڵی ١٩٥٨دا، پێشکەش کرد. لەم وێنەیەدا، پارکێر هەڵدانی کەشتییەکە سەیر دەکات.

 

سەرچاوەکان:

https://www.bbc.com/news/science-environment-45160722

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد