زانستنامە
داواکاریی تێبینی، ڕەخنە، یان پێشنیار سەبارەت بە ژمارەی ١٢ی گۆڤاری زانستیی هۆژین
هاوڕێیان و خوێنەرانی هێژای گۆڤاری زانستیی هۆژین، وەک ئاگادارن، ژمارەی ١٢ی گۆڤاری هۆژین لەسەر تەوەری تایبەتیی “زمان” چەند هەفتە لەمەوبەر بڵاو بووەتەوە.
بەم بۆنەیەوە، گۆڤاری زانستیی هۆژین داوا لە هەموو بەردەنگان و خوێنەرانی گۆڤار دەکات کە تێبینی، ڕەخنە، پێشنیار یان پرسیارەکانیان لەسەر گۆڤار لە ڕێگەی ئایدیی ZanistHojan@، لە هەر کام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، یان بۆ ئیمەیلی govar.hojan@gmail.com بنێرن.
تێبینییەکان لەلایەن سەرنووسەرانی هۆژینەوە وەڵام دەدرێنەوە و لە ژمارەی داهاتووی هۆژیندا بڵاو دەبنەوە.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان،
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی گۆڤاری زانستیی هۆژین