بابەتتەندروستی

دەیان کەس لە بەریتانیا (UK)، خۆبەخشانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

دەیان کەس لە بەریتانیا (UK)، خۆبەخشانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

لە یەکەمین تاقیکردنەوە کە بڕیارە لە مانگی بەفرانبار لە نەخۆشخانەی لەندەن بەڕێوە بچێت؛ چەندین تەندروست و گەنج بە ئەنقەست تووشی نەخۆشیی کۆڤید-۱۹ دەبن.
لەم لێکۆڵینەوەدا ٥۰ کەسی خوازیاری تەندروست لە نێوان تەمەنی ۱٨ بۆ ۳۰ ساڵ بەشداری دەکەن. بەریتانیا بەرپرسیارە کە ۳۳.٦ ملیۆن پۆند بۆ ئەم تاقیکردنەوە دابین بکات.

ئەگەر ئەم تاقیکردنەوە ڕێگەپێدراو بێت لە نەخۆشخانەی Royal Freeی لەندەن بەڕیوە دەچێت. کەسانی خوازیار لە کاتی دیاریکراودا بۆ ئەم توێژینەوە کەرەنتینە دەکرێن و لە دواییشدا هەتاکوو یەک ساڵ چاودێری دەکرێن کە هەر جۆرە لێکەوتنەوەیەکی تاقیکردنەوەکە تاوتوێ بکەن.

ئەم لێکۆڵینەوە بۆچی بەڕێوە دەچێت؟!
بەو هیوایە کە ئەم لێکۆڵینەوە ببێتە هۆی زووتر دروستبوونی پێکوتە (ڤاکسین)ی کۆرۆنا کە تاوتوێکردنی وردتری ئەم نەخۆشییە ئاسانتر بکات.

قازانجی ئەم شێوە تاقیکردنەوەیە ئەوەیە ئەو هەلە بە توێژەران دەدات کە خوازیارانی تاقیکردنەوەی پێکوتەکان لە تەنیشت یەک تاوتوێ بکەن تا بزانن کامەیان کاریگەرترە.
پیتێر ئۆپێنشاو توێژەری زانکۆی ئیمپڕیاڵی لەندەن دەڵێت: “تووشبوونی بە ئەنقەستی کەسانی خوازیار بە نەخۆشیزایەکی ناسراوی مرۆیی هەرگیز بەئاسانی بەڕێوە ناچێت”.
لەگەڵ ئەمەشدا ئەم لێکۆڵینەوانە سەبارەت بە نەخۆشییەک زۆر زانیاریی لێ دەکەوێتەوە. ئەمە زۆر گرینگە کە لە زووترین کاتدا بە پێکوتەی کاریگەر و زۆربەی رێگەکانی دەرمانی کۆڤید-۱۹ بگەین.

ئەم شێوەیە، مەترسیگەلێکی ڕوونی هەیە و ئەوەیە کە پێدەچێت کەسانی خوازیار بە قورسی نەخۆش بخات و تەنانەت ئەگەری مردنیشیان هەیە.
بەڕێوەچوونی ئەم لێکۆڵینەوە تا مانگی ژانویە دەست پێ ناکات و لەوانەیە تا ئەو کاتە بە گەیشتن بە ڤاکسینێکی کاریگەر نزیک بووبینەوە.

نووسەر: کەوسەر شەریفی

سەرچاوە:
https://www.technologyreview.com/2020/10/20/1010774/dozens-of-volunteers-will-be-deliberately-infected-with-covid-19-in-the-uk/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button