بابەتتەندروستی

نیشانەکانی دڵەڕاوکێ – بەشی ۱

هەموومان بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر تووشی دڵەڕاوکێ دەبین. زۆر جار دڵەڕاوکێ لە بەرامبەر دۆخێکی ڕاستەقینەیی وەکوو تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا یا دۆخێکی خەیاڵی وەکوو ئەوەی ئەگەر هەموو پارەکەمان لە دەست بدەین چ دەقەومێت؟ ڕوو دەدات. بەڵام پەرچەکردارەکان لە هەمبەر ئەو دۆخانە درێژخایەن نین. ئەگەر نیگەرانی بەردەواممان بوو یا بۆ مایەوەکی زۆر درێژەی هەبوو و توانای کۆنتڕۆڵکردنیمان نەما وەکوو نەخۆشی پۆلێن‌ دەکرێت و دەبێ لە لای دەروونناس چارەی بۆ بکەین.

دڵەڕاوکێ دوو بەشی پێکهێنەری سەرەکی هەیە:
۱- نگەرانی و دڵەخورپەی بەردەوام- وەکوو ئەوە کە بەردەوام چاوەڕوانی شتێکی خراپ لە داهاتوودا دەکەین-
۲- نیشانە جەستەییەکان. نیشانە جەستەییەکانی پەیوەندیدار بە دڵەڕاوکێ بریتین لە: نائارامی و زوو تێکچوون، کێشرانی ماسولکەکان و تێکچوونی خەو. بەڵام هەر وەکوو خەمۆکی، دڵەڕاوکێش لێکەوتەی لەسەر هەموو بەشەکانی جەستەیی وەکوو دڵەکوتە، گوێ زرینگانەوە و کێشەکانی دەبێت. تووشبوون بە دڵەڕاوکێ لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا زیادی کردووە و ژنەکان تووشبوونیان بە هۆکارگەلی جیاوازەوە زۆرترە.

چۆن بزانین دڵەڕاوکێمان هەیە؟
دڵەڕاوکێ لەسەر جەستە و دەروون کاریگەری هەیە. ئەگەر نیگەرانی بەردەوام و لە ڕادەبەدەر تا ماوەی شەش مانگ و هەروەها سێ دانە لە نیشانە جەستەییەکانی خوارەوە مرۆڤ ناڕەحەت بکات پێویستە سەردانی دەروونناس بکات. نیشانەکان بریتین لە:
نائارامی و زوو تێکچوون
شێوانی سەرنج و بیر
زوو ورووژان
کێشرانی ماسولکەکان
تێکچوونی خەو

Anxiety: دڵەڕاوکێ
Physical symptoms: نیشانە جەستەییەکان
Worry: نیگەرانی
Panic : ترسانی لەناکاو
Fear: ترس

ئامادەکردن: ئەمیر عەبدوڵڵاپوور
چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

 

سەرچاوە:
Moore, B.A., 2014. Taking Control of Anxiety: Small Steps for Getting the Best of Worry, Stress, and Fear. Washington, DC: American Psychological Association.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button