٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

🧡ئەمڕۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە.

🌐بەپێی خەمڵاندنی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی؛ لە هەر سێ ژن یەکێکیان لەلایەن هاوژینی خۆی، توندوتیژیی فیزیکی یان سێکسیی ئەزموون کردووە.

❗️جێگەی ئاماژەیە نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ مەترسیی توندوتیژی، بەتایبەت ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنانی لە ماڵەوە بردووەتە سەرەوە.