بابەتمێشک

ئەو جینانەی لە مێشکی هەشتپێدا بازیان داوە لەگەڵ ئەوانەی مێشکی مرۆڤدا یەکسانن!

هەشتپێ زیندەوەرێکی تایبەتە کە مێشکێکی زۆر پێشکەوتوو و ژیری هەیە.

پێشکەوتوویی لە دەمار و ژیریی ئەم ئاژەڵە، جۆرێک لێکچوون لەگەڵ مێشکی مرۆڤ دەنوێنێت، لێکچوونێک کە تا ئاستی خانەکانی مێشکی ئەو دوو زیندەوەرە دەڕوات.

 

ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوەیە بە هاوکاریی ڕێمۆ سانگێس لە زانکۆی سیسا (زانکۆی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە پێشکەوتووەکان) و گراتزیانۆ فیۆریتۆ لە ناوەندی لێکۆڵینەوە لەسەر ئاژەڵەکانی ناپۆلی ئیتاڵیا لە بابەتێکدا لە گۆڤاری ئیم بی سی بایۆلۆجی بڵاو بووەتەوە.

 

بە پشکنینی دوو جۆری هەشتپێ، هەشتپێی ئاسایی و هەشتپێی کالیفۆرنیایی، بۆیان دەرکەوت کە ئەو جینانەی لە مێشکی هەشتپێدا «بازیان داوە» لەناو مێشکی مرۆڤیشدا هەر ئەو جینانە بە هەمان شێوە بازیان داوە.

 

ئەمەش دەتوانێت ڕێگەیەک بێت بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە کە بۆچی ئەم زیندەوەرانە بەو شێوەیە ژیرن!

 

Remo Sanges

Sissa (International School for Advanced Studies) زانکۆی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە پێشکەوتووەکان

Graziano Fiorito

Stazione Zoologica Anton Dohrn of Naples

BMC Biology

 

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

 

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button