بابەتمێشک

نهێنیی دڵخۆشی چییە؟

نهێنیی دڵخۆشی چییە؟

لە توێژینەوەیەکی دەروونناسیدا تێدەکۆشن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە.

دوو ڕوانگە هەیە:

١. هەستی گونجاو: ئەرەستوو دەڵێت هەرچی ئێمە زیاتر ئەو هەستانە ئەزموون بکەین کە خۆمان دەمانهەوێت، زیاتر دڵخۆش دەبین، جیا لەوەی کە ئەو هەستانە نەفرەت بن یان ئەوین، باش بن یان خراپ! دەکرێت ترس و تووڕەیی بن!

٢. ڕوانگەیەکی تر ئەوەیە ئەو کەسانە دڵخۆشن کە هەستە باشەکان (بۆ نموونە ئەوین) ئەزموون دەکەن!

بە تاقیکارییەک لەسەر ٢٣٢٤ کەس لە کولتووری جیاجیا و لە هەشت وڵاتی جیاواز، دەرکەوتووە کە ڕوانگەی ئەرەستوو دروستترە. واتە دڵت گەورە بێت، ئەوەی حەزت لێیە و پێت گونجاوە هەستی پێ بکەیت و بیچێژیت لە ژیانتدا گرنگترە لەوەی خۆش بێت یان نا. تەنانەت ئەم بیردۆزە لەسەر ئەو کەسانەش وەڵام دەداتەوە کە بە ئەنقەست حەزیان لە ئەزموون کردنی هەستێکی ناخۆشە.

ئامادە کردن: هادی ڕەحمان پەنا
https://www.apa.org/pubs/journals/releases/xge-xge0000303.pdf

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button