بابەتتەندروستی

دوایین هەواڵەکانی کۆرۆنا

١. کۆڤید-۱۹ لە وڵاتی هیندستاندا کارەساتی خولقاندووە؛ ۳۳۰ هەزار تووشبوو و ٢،٢٦٣ مردوو لە ڕۆژێکدا.

یەکێک لە دانیشتووانی هیند نزیک بە دوو ڕۆژ تەرمی دایکی خۆی لە ماڵەوە دانابوو بۆ ئەوەی شوێنێک بدۆزێتەوە کە بیسووتێنێت.
″سینک شارتی″ کە بەڕێوبەری نەخۆشخانەیەکی خێرخوازانەیە دەڵێت: ″ڕۆژی سێشەممە نزیک بە ۸۰ کەس لێرە سووتێندران. دەوڵەت هیچ کارێک ناکات، ئێوە تەنیا دەتوانن بنەماڵەی خۆتان بپارێزن.″

۲. کۆڕی ڕاوێژکاریی ″CDC″ پێشنیاری داوە کە ئەمریکا پاش ڕاگرتنی ۱۱ ڕۆژەی پێکوتەلێدان، وەشاندنی پێکوتەی ″J & J″ لە کەسانی بانتر لە ۱۸ ساڵ دەست پێ بکاتەوە.

۳. کومیتەی پارێزراویی ″EMA″ ڕایگەیاندووە ئەو کەسانەی کە حەوتەیەک پاش وەشاندنی پێکوتەی ئاسترازێنێکا ئەم نیشانانەی خوارەوەیان هەیە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن:

– هەناسەبڕکێ
– ئێشی قەفەزەی سنگ
– ئێشی بەردەوامی سک
– نیشانە دەمارییەکان، وەکوو: سەرێشەی توند و بەردەوام یان بینینی لێڵ
– دیتنی پەڵەخوێنی بچووک لەژێر پێست و دوورتر لە شوێنی وەشاندنی پێکوتەکەدا
نووسین: هێمن محەممەدیان
سەرچاوەکان:
۱. ABC
۲. Livescience
۳. EMA

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button