بابەتژینگە

ئەمڕۆ ۲۲ی ئاپریل ڕۆژی جیهانیی زەوییە

ئەمڕۆ ۲۲ی ئاپریل ڕۆژی جیهانیی زەوییە؛ پێویسته هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا مرۆڤەکان وەبیر خۆیان بێننەوە کە چ کارگەلێک دەبێت بکەن بۆ ئەوەی زەوی، جێگەی ژیانیان، باشتر بپارێزن.

ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن IPCCەوە بەبۆنەی “ڕۆژی جیهانیی زەوی”ەوە بڵاو بووەتەوە. شاندی نێودەوڵەتیی گۆڕانکاریی ئاووهەوا باس لە چەند خاڵی گرینگ دەکەن:

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا لەسەر مرۆڤەکان، پێکبووم (ئێکۆسیستم) و بارودۆخی بژێویی ژیان کاریگەری دادەنێت.

پێشگرتن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی تا ۱.٥ پلەی سەدی (سێلسیووس) شتێکی مەحاڵ نییە، بەڵام پێویستی بە ڕوانگەیەکی  گشتگیرە بۆ کۆمەڵگا.

پێشگرتن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی تا ۱.٥ پلەی سەدی لە هەڵسەنگاندن بەرانبەر بە ۲ پلەی سەدی و پلەی گەرمیی سەرووتریش چەندین سوودی بەرچاوی هەیە.

پێشگرتن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی تا ۱.٥ پلەی سەدی دەتوانێت لە گەیشتن بە ئامانجگەلی دیکەی جیهانی وەک گەشەسەندنی جێگیر و بنبڕکردنی هەژاری کاریگەری هەبێت.

 

 

IPCC:

Intergovernmental Panel on Climate Change

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button