بابەتزانستە بنەماییەکان

کۆسەکان به کەڵکوەرگرتن له مەیدانی موگناتیسی، ڕێگەی خۆیان دەبیننەوە؛ ڕێک وەک قیبلەنما

کۆسەکان بەوە ناسراون کە دەتوانن هەزاران کیلۆمەتر ڕێ بپێون. بەڵام شتێک کە هێشتا به ڕوونی دیار نییه ئەوەیە کە چۆن ڕێگەی خۆیان دەگرنه پێش و دەگەنه ئاکامی خۆیان؟ لەم دواییانەدا، تاقیکارییەکی سەرنجڕاکێش کراوه و تێیدا به کەڵکوەرگرتن له مەیدانی موگناتیسی له دەوری گۆمێک که کۆسەی تێدایە چەن خاڵی گەورەیان بۆ ڕوون بووەتەوە. (نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵی مێژووی گۆی زەوییە.)

زانایانی بواری زیندەوەرناسی له زانستگەی فلۆریدا، بە زانینی ئەوەی که کۆسە به مەیدانی موگناتیسی هەستیاره، ٢٠ بەچکە کۆسەیان له سروشت وەرگرت و هەر کام لەوانەیان جیاجیا خسته نێو حەوزێکی بازنەییەوە. پاشان بە دەستتێوەردان له مەیدانی موگناتیسی دەوروبەری گۆمەکە، تێبینیی ئەوەیان کرد که کۆسەکان بەپێی ئاراستەی مەیدانەکە، ڕێگەی مەلەکردنی خۆیان دەگۆڕن.
ئێستا زانایان خەریکی تاقیکاریی زیاترن تاوەکوو بزانن ئاخۆ ئەو مەیدانی موگناتیسییە هۆی ئەوەیه که کۆسەکان پاش ٢٠ هەزار کیلۆمەتر ڕۆیشتن، مەلە بکەن و بگەڕێنەوە شوێنی سەرەتایی خۆیان یان هۆی دیکەش لە ئارادایه؟
https://www.sciencealert.com/scientists-put-sharks-in-a-swimming-pool-and-used-magnets-to-find-out-how-they-navigate

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button