بابەتتەکنەلۆجیا

ڕۆبۆتی سەگ-ئاسا چییه و چ دەکات؟

ڕۆبۆتی سەگ-ئاسا چییه و چ دەکات؟

شیاومی ڕایگەیاند یەکەم ڕۆبۆتی سەگ-ئاسای خۆی بەرهەم هێناوه. بەڵام لە پێشدا با بزانین ئەم سەگە ڕۆبۆتانه چ کارێک دەتوانن بکەن؟ وەڵامەکەی زۆر کورته، هەر چاوەڕوانییەکت لە سەگێکی ماڵی هەیە، ئەم ڕۆبۆتە چوارپێیانەش بۆت دەکەن! ئەمڕۆ شیاومی «CyberDog»ی به دنیا ناساند، ڕۆبۆتێکی چوارپێ کە لە مێشکیدا بچووکترین سوپەرکۆمپیوتەر به ناوی Jetson Xavier NX -کە بەرهەمی کۆمپانیای ئێنڤیدیایە- خەریکی لێکدانەوەی دراوەکانە. ئەمەش کۆمپیوتەرێکی بەهێزه که دەتوانێت تەواوی نەرمامێرەکان و پرۆگرامەکان کە بۆی دانراوه بەڕێوەی ببات، وەک ناسینی خاوەنی سەگەکە! به هەبوونی ١١ چەشنی جۆراوجۆری هەستەوەر، دەتوانێت ئاگای له دەوروبەری خۆی بێت، خاوەنی خۆی بناسێتەوە و ئەمرەکانی جێبەجێ بکات.

هەموو ئەو چیرۆکانه لە Spot Boston Dynamicsەوە سەرچاوە دەگرێت. یەکەم ڕۆبۆتی سەگ-ئاسای دنیا کە تایبەتمەندییەکانی هۆی سەرسووڕمانێکی زۆر بوو. ئەو ڕۆبۆتانەش کە بە چەشنی سەگ و ئەسپ و مار و … دروست دەکرێن، بۆ ئەو شوێنانەیە که مرۆڤ ناتوانێت بچێت یا چوونەکەی بۆ مرۆڤ مەترسیداره. گوتمان ئەم سەگانه دەتوانن فێری هەر کارێک ببن، تەنانەت کاری سەیر و سەمەرە! بۆ نموونه هێزی فەڕەنسی ئەم ڕۆبۆتانە بەکار دەهێنێت و یوتیوبەرێکی ئەمریکی، ڕۆبۆتە سەگ-ئاساکەی خۆی فێر کردووه بیرەی بۆ تێ بکات! نرخی ئەم سەگەی شیاومی ١٥٠٠ دۆلاره بەڵام هەموو ١٠٠٠ دەنکەکەی فرۆشراوە و ئەوانەی حەزیان لێیه سەگێکیان هەبێت کە بۆ فێربوونی کارێکی نوێ تەنیا پێویست بێت پرۆگرامەکەی لە مێشکیدا دابەزێت، دەبێ چاوەڕوانی داهاتوو بن!

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: محەمەد محەمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button